دەروازە:ھونەرەکان
دەروازەیەکی ویکیپیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟![]() ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراوفرێدریک فرانسوا شۆپان (لەدایکبووی ١ ی ئازاری ١٨١٠ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩)، ئاوازدانەر، ھونەرمەندی داھێنەر و پیانۆژەن ی گەورەی پۆڵەندی بوو، یەکێک بوو لە گەورە مامۆستایانی مۆزیکی رۆمانتیک. شۆپان لە ١ی ئازاری ١٨١٠ لە گوندی "زیڵا زوفا فۆلا" لە دۆکی ئۆف وارسۆ لە باوکێکی فەرەنسی- کۆچکردو و دایکێکی پۆڵەندی لەدایکبووە، و بە منداڵی سەرسورھێنەر دادەنرا (بەکوردی باو: منداڵێکی موعجیزە) لە پیانۆژەنیندا، لە ٢ ی تشرینی دووەمی ١٨٢٢ دا و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، وارساوی بەجێھێشت بۆ نەمسا، پاشان بە نیازی گواستنەوە بوو بۆ ئیتاڵیا، سەرھەڵدانی شۆڕشی پۆڵەندا پاش ٧ رۆژ دوای ئەوە، و دامرکاندنەوەی لەلایەن ڕووسیاوە، وای کرد کە شۆپان یەکێک بێت لە ھەزاران کۆچکردووی پۆڵەندی، ناسراو بە "کۆچی گەورە". لە پاریس، شۆپان وایکرد کە ژیانێکی ئارامتر و خۆشتری ھەبێت ھەم وەک ئاوازدانەر، ھەم وەک مامۆستای پیانۆ، ھەروەھا نمایشی گشتیشی دەکرد. وێنەی ھەڵبژێردراوژێرپەڕە
لەم مانگەدادەروازە:ھونەرەکان/ساڵیادە ھەڵبژێردراوەکان/تەممووز ژیاننامەی ھەڵبژێردراو![]() جۆرج فرێدریک ھاندڵ (لەدایکبووی: ٢٣ ی شوباتی ١٦٨٥، کۆچی دوایی لە ١٤ ی نیسانی ١٧٥٩) ئاوازدانەرێکی ئەڵمانیی-ئینگلیزیی چەرخی باڕۆکە، ناسراوە بە پۆپێرا، ئۆراتۆریۆ و کۆنشێرتۆکانییەوە. ھاندڵ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە لە ھەمان ئەو ساڵەی کە یۆھان سباستییان باخ و دۆمینیکۆ سکارلاتی تێیدا لەدایکبوون. ڕاھێنانی لە مۆزیکی ڕەخنەگرانە وەرگرتووە لە ئیتاڵیا پێش جێگیربوونی لە لەندەن و بوونی بە ھاوڵاتییەکی بەریتانیی. کۆمەڵێک کاری بەناوبانگی ھەیە وەک مێسایە، واتەر میوزک و مۆزیک بۆ یارییەئاگریینە شاھانەییەکان. زۆر بە بەھێزیی لەژێر کاریگەری تەکنیکەکانی ئاوازدانەرە مەزنەکانی چەرخی باڕۆکی ئیتاڵیا و ئاوازدانەریی ئینگلیزی مەزن ھێنری پۆرسێڵ دا بوو. مۆزیکی ھاندڵ بەباشی ناسراو بوو لەلایەن کۆمەڵێک لە ئاوازدانەران، تێیاندا ھایدن، مۆتزارت و بیتھۆڤن. پێشنیارکردن • ئەرشیڤ... ژێرپەڕەئامێریی بەناوبانگترین گۆرانی ١٩٢١. دواتر بەکارھێنراوە وەک پشتینەگۆرانی بۆ سەرۆککۆمار ھاری ترومان.
پۆلەکانویکیپرۆژەکان
ژێرپەڕەدەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت![]()
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |