فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد (بە ئینگلیزی: Oxford English Dictionary) فەرھەنگێکی گشتگری زمانی ئینگلیزییە کە لەلایەن چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە بڵاو دەکرێتەوە. یەکەم چاپی ئەم فەرھەنگە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٤، چاپی دووەمی بۆ ١٩٨٩ و چاپی سێیەمیشی لە ئامادەکردندایە.[1] فەرھەنگەکە لە ٢٢ ھەزار لاپەڕە پێک دێت.