تۆفیق وەھبی
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆفیق وەھبی بەگ (١ی کانوونی دووەمی ١٨٩١-٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ز) نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەند و ئەفسەری سەربازی بەناوبانگی کورد بوو.[1] کۆلیجی سەربازی لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر، ساڵی ١٩٢٩ کراوە بە فەرماندەی کۆلیجی سەربازیی لە بەغدا، دواتر لە ساڵی ١٩٣٠ کراوە بە موتەسەریفی پارێزگای سلێمانی[2] و پێش ڕاپەرینەکەی بەردەرکی سەرای سلێمانی لەسەر کار لابراوە.
زانیاریی خێرا تەوفیق وەھبی, لەدایکبوون ...
تەوفیق وەھبی | |
---|---|
لەدایکبوون | تەوفیق وەھبی بەگ کوڕی مەعرووف ١ی کانوونی دووەم - ١٨٩١ز سلێمانی |
مردن | ٥ی کانوونی دووەم - ١٩٨٤ز لەندەن |
شوێنی گۆڕ | چیای پیرەمەگروون |
پیشە | نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەدار |
زمان | کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی |
نەتەوە | کورد |
ڕەگەز | کورد |
ڕەگەزنامە | کوردستان، ئینگلتەرا |
خوێندن | کۆلێجی سەربازی بەغدا کۆلێجی سەربازی ئەستەمبوڵ |
کارە دیارەکان | دەستووری زمانی کوردی (١٩٢٩) - بەغدا)، فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزی - (لەندەن) - ١٩٦٥). |
دایخە
ساڵی ١٩٤٣ بووە بە وەزیری ئابووریی و ساڵی ١٩٤٨بووە بە وەزیری مەعاریف، ئەندامی کۆمەڵەی جوگرافیاناسانی بەریتانیا بووە. شەش زمانی زانیوە، لە چلەکانی سەدەی رابردوودا رۆڵێکی بەرچاوی لە سیاسەتی عێراقدا ھەبووە. زۆر شارەزایی لە بواری شوێنەوارناسیی کوردستاندا ھەبووە، چەندین نووسینی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.