چیای پیرەمەگروون
From Wikipedia, the free encyclopedia
چیای پیرەمەگروون (بە عەرەبی: جبل بیرة مکرون، بە ئینگلیزی: Piramagrun Mountains) ھەروەھا چیا ئەفسووناوییەکەشی پێ دەوترێت. دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری سلێمانی. ئەم چیایە، لەلایەن کورد بەگشتی و خەڵکی ناوچەکە بەتایبەتی، بە پیرۆز سەیر دەکرێت.
چیای پیرەمەگروون | |
---|---|
| |
بەرزایی | ٢٦٢٤ |
بەرزی لە بنکەوە | ١٤٩٤ بەرزترین لوتکە (پیرەمەگروونی ١) |
شوێن | |
پۆتانی شوێن | 35°46′21″N 45°13′47″E[1] |
چەماوەی قۆقزی پیرەمەگروون، لەباکووری رۆژئاواوە درێژدەبێتەوە بەرەو باشووری رۆژھەڵات رێژەی لێژی زۆر زۆرە بەتایبەتی بەرووکاری سەرووی کە دەڕوانێت بەسەر مێرگەپاندا، درێژی ئەم چەماوە قۆقزە دەگاتە (٢٥کم) ئەمە سێیەمین بەرزترین شاخە لەسنووری پارێزگای سلێمانی دوای چیای قەندیل و چیای کونەکۆتر.[2][3] ھەروەھا دەیەم چیای بەرزی کوردستانە. چیاکە، لە زنجیرەیەک لووتکە و دۆڵ پێک دێت، لای خوارووی بە دۆڵێکی شێوە سێگۆشەیی کۆتایی دێت کە پێی دەوترێت دۆڵی زێوێ. ئەم دۆڵە لە رووی رۆژئاواوە بەھۆی دەربەندی زێوێوە دەبەسترێتەوە بە رێگەی دووکانەوە و لە خواروویەوە دەبەسترێتەوە بە گوندی یاڵانقۆزەوە. لە باکوور و رۆژھەڵاتیشەوە سنووری چیاکە بریتییە لە دۆڵی قزلەر و مێرگەپان و تێکەڵ دەبێتەوە لەگەڵ چیای سورداش. .[4][5]