باقۆفا
From Wikipedia, the free encyclopedia
باقۆفا یان باقوفا (بە عەرەبی: باقوفا،بە سوریانی: ܒܝܬ ܩܘܦܐ[1]) گوندێکە لە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[2] باقۆفا دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[3][4] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق و دەشتی نەینەوا. ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠٢٠ بە ٦٠٠ کەس مەزەندە کراوە، و زۆرینەیان ئاشوورییەکانن.[5]
زانیاریی خێرا باقۆفا, وڵات ...
باقۆفا | |
---|---|
ܒܝܬ ܩܘܦܐ - Baqofah - باقوفا | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | نەینەوا |
قەزا | تلکێف |
ناحیە | تلکێف |
بەرزایی | ٣٣٥ مەتر (١٬٠٩٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• سەرجەم | ٦٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(کرمانجی)،عەرەبی و سوریانی |
• ئایین | مەسیحی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دایخە
لە گوندەکەدا کڵێسای کاسۆلیکی کلدانیی مار جەرجیس ھەیە.[6] نزیکەی ١٥ میل لە شاری مووسڵەوە دوورە کە ناوەندی پارێزگای نەینەوایە و دانیشتووانەکەی مەسیحییەکانی کلدانن و بە زمانی سوریانی قسە دەکەن، ئەم گوندە یەکێکە لە کۆنترین ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا، کە کۆفە و نووسراوی بسماری تێدایە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە.[7]