ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢٢)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر لە ٢٠٢٢ یەکی نیوەشەوی ١٣ی ئازار ڕوویدا کە ١٢ مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بەرەو ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کران.[1][2] لەو ھێرشەدا مووشەکەکانی فاتیح-١١٠ی سەر بە سوپای پاسداران لە ئێرانەوە ڕەوانەی ھەولێر کران.[3][4]
ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢٢) | |
---|---|
شوێن | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ڕێکەوت | ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ١ی شەو (کاتژمێر ٢٢ی کگھ) |
ئامانج |
|
جۆری ھێرش | ھێرشی مووشەکی |
چەکوچۆڵ(ەکان) | ١٢ مووشەکی فاتیح-١١٠ |
بریندارەکان | ٢ |
تاوانبار | ![]() |
لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانە گوترا کە ئامانجی ئەو ھێرشە، تۆڵەسەندنەوەی کوژراوەکانی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و لەناوبردنی ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ھەولێر بووە. ئەو وتانە لەلایەن پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو ڕەتکرایەوە و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستاندا بوونی نییە. میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای پاسداران، ھەواڵەکانی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئیسرائیلیان بڵاو کردەوە، کە ئەو ھەواڵانە لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە «پرۆپاگەندە» ناوی لێبردرا.