From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر لە ٢٠٢٢ یەکی نیوەشەوی ١٣ی ئازار ڕوویدا کە ١٢ مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بەرەو ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کران.[1][2] لەو ھێرشەدا مووشەکەکانی فاتیح-١١٠ی سەر بە سوپای پاسداران لە ئێرانەوە ڕەوانەی ھەولێر کران.[3][4]
ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢٢) | |
---|---|
شوێن | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ڕێکەوت | ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ١ی شەو (کاتژمێر ٢٢ی کگھ) |
ئامانج |
|
جۆری ھێرش | ھێرشی مووشەکی |
چەکوچۆڵ(ەکان) | ١٢ مووشەکی فاتیح-١١٠ |
بریندارەکان | ٢ |
تاوانبار | ئێران |
لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانە گوترا کە ئامانجی ئەو ھێرشە، تۆڵەسەندنەوەی کوژراوەکانی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و لەناوبردنی ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ھەولێر بووە. ئەو وتانە لەلایەن پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو ڕەتکرایەوە و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستاندا بوونی نییە. میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای پاسداران، ھەواڵەکانی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئیسرائیلیان بڵاو کردەوە، کە ئەو ھەواڵانە لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە «پرۆپاگەندە» ناوی لێبردرا.
بەھۆی ئەو ھێرشەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤[5] و چەند شوێنێکی تر کەوت. بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.[6]
مەسعوود بارزانی،[7][8] مەسروور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، بەرھەم ساڵح، مستەفا کازمی، موقتەدا سەدر،[9][10][11] وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکان[12] و ھەروەھا چەندین لایەنی دیکە سەرکۆنەی ئەو ھێرشەیان کرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.