![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/70/Omed_Khoshnaw.jpg/640px-Omed_Khoshnaw.jpg&w=640&q=50)
ئومێد خۆشناو
سیاسەتوانێکی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ناسراو بە ئومێد خۆشناو (لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٧٧ لە ھەولێر)[1] سیاسەتوانێکی باشووری کوردستانە. لەوەتەی ٨ی شوباتی ٢٠٢١ بووەتە ٤٢ەمین پارێزگاری ھەولێر.[2][3] بەر لەوەش ئەندام بووە لە چوارەم و پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستان.[4] ئومێد لە پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.[5]
زانیاریی خێرا ئومێد خۆشناو, پارێزگاری ھەولێر ...
ئومێد خۆشناو | |
---|---|
![]() | |
ئومێد خۆشناو | |
پارێزگاری ھەولێر | |
لە پۆستدا بووە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ – ئێستا | |
سەرۆک کۆمار | نێچیرڤان بارزانی |
سەرۆک وەزیران | مەسروور بارزانی |
پێشینە | فرسەت سۆفی |
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن (١٩٧٧-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦ ساڵ) ھەولێر |
پارتی سیاسی | ![]() |
خوێندن لە | زانکۆی سەلاحەدین |
دایخە
پێش ئەوەی ببێتە ئەندام پەرلەمانی کوردستان، ئومێد سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە، کە کۆمەڵە یان یەکێتییەکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە.[6] ئومێد خۆشناو ھەڵگری بڕوانامەکانی دبلۆم و بەکالۆریۆسە لە ڕاگەیاندن ھەروەھا ماستەر لە یاسای گشتی.[1] ناوبراو ماوەیەکیش خەریکی کاری ڕۆژنامەوانیی و ڕاگەیاندن بووە.