![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/be/PersianGulf_vue_satellite_du_golfe_persique.jpg/640px-PersianGulf_vue_satellite_du_golfe_persique.jpg&w=640&q=50)
کەنداوی فارس
قۆڵی زەریای هیندی لە ڕۆژئاوای ئاسیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەنداوی فارس (بە فارسی: خلیج فارس)، ھەروەھا لە وڵاتانی عەرەبی ناسراو بە کەنداو یان کەنداوی عەرەبى (بە عەرەبی: الخليج العربي)، کەنداوێکە لە ڕۆژاوای ئاسیا کە لە نێوان ئێران و نیمچەدوورگەی عەرەبی ھەڵکەوتووە[1] و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە تێپەڕبوون لە تەنگاوی ھورمز دەڕژێتە ناو کەنداوی عومان. دەلتای شەتەلعەرەب ھێڵی کەناریی باکووری ڕۆژاوای کەنداوەکە پێکدێنێت. ئەم کەنداوە لە دوای کەنداوی مەکسیک و کەنداوی ھەدسن بە ٢٥١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەوە سێیەمین کەنداوی گەورەی جیھانە.
کەنداوی فارس | |
---|---|
![]() کەنداوی فارس لە ئاسمانەوە | |
زەوی | ڕۆژاوای ئاسیا |
پۆتان | |
جۆر | کەنداو |
Primary inflows | کەنداوی عومان |
ئاوڕێژ | ئێران، عێراق، کووەیت، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، بەحرەین، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و عومان (موسەندەم) |
زۆرترین درێژایی | ٩٨٩ کیلۆمەتر (٦١٥ میل) |
ڕووبەر | ٢٥١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٧،٠٠٠ میلی چوارگۆشە) |
Average depth | ٥٠ مەتر (١٦٠ پێ) |
زۆرترین قووڵایی | ٩٠ مەتر (٣٠٠ پێ) |
Water volume | ٨،٧٨٠ کیلۆمەتری شەشپاڵوو (٢،١٠٠ کیلۆمەتری شەشپاڵوو) |
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a7/ISS-63_Persian_Gulf_at_night.jpg/640px-ISS-63_Persian_Gulf_at_night.jpg)
کەنداوی فارس خاوەنی ژمارەیەکی زۆر شوێنی ماسیگرتن، ڕیفە بەرفراوانەکان (زۆرتر بەردین و ھەروەھا مەرجانی) و زۆرێک پینکتادایە، ھەرچەندە ژینگەکەی بەھۆی پیشەسازی و پیسبوونی نەوتییەوە زیانیان پێگەیشتووە.
کەنداوی فارس لە ناوچەی کەنداوی فارسدا کە بنەچەی سینۆزۆئیکی ھەیە ھەڵکەوتووە، ئەم ناوچەیە بەھۆی داڕمانی پەڕەی عەرەبی بەرەو زنجیرەچیاکانی زاگرۆس پێکھاتووە.[2] ئاوی ئێستاکەی ناوچەکە لە ١٥،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە بەھۆی بەرزبوونی ئاستی دەریاکان لە سەردەمی کشانەوەی بەستەڵەکی ھۆلۆسیندا پەیدا بووە.[3]