From Wikipedia, the free encyclopedia
وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی (بە ئینگلیزی: International Space Station) (کورتکراوە: ISS) بریتییە لە وێستگەیەکی ئاسمانی یان مانگێکی دەستکردی جێگیر لە خولگەی نزمی زەویدا. ئەم وێستگەیە وێستگەیەکی نێودەوڵەتییە کە بە زۆری ھەردوو وڵاتی ئەمریکا و ڕووسیا سەرپەرشتی ئەکەن.[1] یەکەم بەشی ئەم وێستگەیە لە ساڵی ١٩٩٨ خرایە کار بۆ ناو خولگەی زەوی. ئێستا ئەم وێستگەیە گەورەترین تەنی دەستکردە لە خولگەی زەویدا و ھەندێک جار دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی لەسەر زەوییەوە ببینرێت.[2][3] پارچەکانی ئەم وێستگەیە لەلایەن ھەردوو ڕۆکێتی ڕووسی (پرۆتۆن و سۆیوز) و (Space Shuttle)ی ئەمریکییەوە نێردراون بۆ بۆشایی ئاسمان.
خاوەن: ناسا، دەزگای بۆشاییی ڕووسی، دەزگای بۆشاییی ئەورووپی، دەزگای بۆشاییی ژاپۆن، دەزگای بۆشاییی کەنەدا |
---|
ئەو وێستگەیە لە بەرزی نێزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لەسەرووی رووی زەویەوە خوول بە دەوری ھەسارەکە دەکا بە خێرایی ٢٨ ھەزار کیلۆمەتر لە یەک کاتژێردا، ئەو وێستگەیە بنیادرا لۆ ئەوەی چەندین لێکۆلینەوە دەربارەی پەیوەندی ھێزی کێشکردنی زەوی لەگەر مرۆڤ ھەروەھا زانینی ئەو مەترسیانەی لە بۆشایی روو بەرووی کەشتیوانان و مرۆڤ دەبتەوە لە داھاتوو..
ئەو وێستگەیە دامەزرا بە ھەماھەنگی نێوان وڵاتانی نێزیک لە ١٦ دەوڵەت بەژداریان تێیداکرد، ھەندەک لەوان
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.