عەرەبستانی سعوودی
وڵاتێکی عەرەبی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەرەبستانی سعوودی (المملكة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی ٢،١٤٩،٦٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٣٤،٢١٨،١٦٩ کەس دەبێت.[1] لە باکوورەوە لەگەڵ ھەریەکە لە عێراق، ئوردن و کووەیت دراوسێیە، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ یەمەن و عومان لە رۆژھەڵاتییەوە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و کەنداوی فارس ھەیە، لە رۆژاواشەوە دەریای سوور تەواوی سنوورەکەی گرتووەتەوە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
عەرەبستانی سەعوودی Kingdom of Saudi Arabia المملكة العربية السعودية |
|||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت و | ڕیاز | ||||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | ||||
دەوڵەت | پاشایەتی | ||||
- | شا و سەرۆک وەزیران | سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز | |||
- | شازادەی جێنشین و جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران | محەممەد کوڕی سەلمان | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ | |||
دراو | ڕیاڵی سعوودی (SAR ) |
||||
ناوچەی کاتی | ٣+ | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .sa |
عەرەبستانی سعوودی یەکێکە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سەردەمانێک پاشایەتییەکی دواکەوتوو بوو لە قوژبنی بیابانێکی چۆڵ و ھۆڵدا، بەڵام ئێستا لە سایەی سامانی زۆر و زەبەنی نەوتەوە بووەتە و کەمی گەندەڵی و زیرەکی لە بەڕێوەبردندا یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیھان. جگە لە نەوت، ئایینی ئیسلام و ھەبوونی ماڵی خوا و مەزارە پیرۆزەکان لەو وڵاتە بووەتە خێر و بەرەکەت و بەسەر سعودییەکاندا ڕژاوە. ساڵانە ملیۆنان مرۆڤی موسڵمان لە نەتەوە و وڵاتە جیاوازەکانەوە ڕوو دەکەنە عەرەبستانی سعودی بۆ مەرامی (حەج و عومرە) و ئەمەش واتای قازانجێکی گەورەی ئابووری و سیاسییە بۆ ئەو وڵاتە.