مووسیان
From Wikipedia, the free encyclopedia
مووسیان شارەدێیەکە لە ناوچەی مووسیان لە شارستانی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ناوچەی مووسیانە.[2]
زانیاریی خێرا مووسیان, وڵات ...
مووسیان | |
---|---|
بە فارسی: موسیان بە ئینگلیزی: Musian | |
پۆتانەکان: 32.5222°N 47.3753°E / 32.5222; 47.3753 | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | دێلوڕان |
ناوچە | مووسیان |
بوون بە شارەدێ | ١٩٦٧ |
بەرزایی | ١٣٩ مەتر (٤٥٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٢،٥٧١ کەس[1] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (لوڕی، کەڵھوڕی) و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
دایخە
ئەم شارەدێیە دەکەوێتە ناوچەی دێرینی مووسیان، تەنیشت سنووری عێراق و دوورییەکەی لە شارۆچکەی دێلوڕان کەمترە لە ٢٢ کیلۆمەتر. لەم ناوچەیەدا چەندین شوێنەواری دێرین لە شارستانیەتەکانی ئیلام و ماد و ھەخامەنی و ساسانی ھەن کە تا ئێستا سەرنجیان نەدراوە. ڕووبارێک بە ناوی دۆیرەج بەلای ئەم شارەدا تێدەپەڕێت و لە زستاندا کەش و ھەوای سووکە و لە ھاویندا زۆر گەرمە.[3]