سەقز
کۆنترین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەقز یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک لە کونترین و مێژویی ترین ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆر گەنجینە و گۆزە و شتی مێژوویی و ئەنتیکی دیکە بە تەمەنی ھەزاران ساڵ لەو ناوچەیە دۆزراوتۆ و لە مووزەخانە گەورە و بە ناوباگەکانی جیھان کۆ کراوەتۆ و دەپارێزرێن.
زانیاریی خێرا سەقز Seqiz (Saqqez)سقز, وڵات ...
سەقز
Seqiz (Saqqez) سقز | |
---|---|
شار | |
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | کوردستان |
شارستان | سەقز |
ھاوناو | ھۆکاری مێژوویی |
بەرزایی | ١٤٣٠ مەتر (٤٬٦٩٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٢٣٦٬٠٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننە |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٧ |
وێبگە | شارەوانی سەقز |
دایخە
شارستانی سەقز چوار ناوچەی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە ناوچەی ناوەندی، ناوچەی زێویە، ناوچەی ئیمام و ناوچەی سرشیو.
لە ناوچەکانی دەوروبەری سەقز دەیان شوێنی مێژوویی و کۆنی وەک ئەشکەوتی کەرەفتوو و قەڵای زێویە و گۆڕە بەردینەکانی قەپڵانتوو ھەن کە دەگەڕینەوە بۆ سەردەمی پێش ھاتنی ئارییایییەکان.
لە دوای دامەزراندنی حکوومەت بە شێوازی مۆدێرن لە ئێراندا بەھۆی پێنەگەیشتن و نەدانی کەلوپەلی پێویست لەلایەن ڕژێمی حاکمەوە گوندنشینەکان بۆ گوزەرانی ژیانیان زۆرتر ڕوویان کردووتە شاری سەقز.