خۆی
شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆی، (بە ئینگلیزی Khoy، بە ئازەری Xoy، بە ئەرمەنی Հեր، بە فارسی خوی) دووەمین و یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێ لە ئێرانە. شارۆچکەی خۆی ناوەندی شارستانی خۆیە کە لە باکووری ڕۆژاوای ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێراندا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٦دا بەرامبەر لەگەڵ ١٩٨،٨٤٥ کەس بووە و لەدوای ورمێدا دووەم شاری گەورەی پارێزگای ورمێیە، و ٨٠٧ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای تارانەوە دوورە.[3]
خۆی | |
---|---|
خوی - Xoy - Khoy | |
دیمەنێک لە شارۆچکەی خۆی | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | خۆی |
ناوچە | ناوەندی |
بوون بە شارۆچکە | ١٩٢٣ |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
• ڕاژۆر | ئەحمەد خەلیلی[1] |
بەرزایی | ١١٤٨ مەتر (٣٬٧٦٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٩٨،٨٤٥[2] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی و ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | khoycity.ir |
ئابووری ناوچەکە لەسەر بنەمای کشتوکاڵ دامەزراوە، بەتایبەتی بەرھەمھێنانی میوە و دانەوێڵە و دار. خۆی نازناوی شاری گوڵەبەڕۆژەی ئێرانی لێنراوە. لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦دا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ١٧٨٧٠٨ کەس بووە، بە مەزەندەکردنی ژمارەی دانیشتووانی ساڵی ٢٠١٢ بە ٢٠٠ ھەزار و ٩٨٥ کەس. ژمارەی دانیشتووانی شاری خۆی بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ بە ١٩٨ ھەزار و ٨٤٥ کەس بووە. خۆی دانیشتووی ھەم ئازەرییەکان و ھەم کوردە. بیروباوەڕی سەرەکی بریتین لە ئیسلامی (شیعە و سوننە).[4]
لە سەردەمی مادەکانەوە داگیرکراوە، مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە وەک ناوەندێکی گرنگی مەسیحی.[5]
ئەم شارۆچکەیە لەڕووی شارستانیەت و پێگەی ئایینییەوە بە یەکێک لە شارە دیارەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت وە یەکێکە لە ناوەندە دێرینەکانی شارستانیەت لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران کە ناوەندی چەندین ڕووداوی مێژوویی بووە.[6] مۆزەخانەی مێژوویی خوی لە ساڵی ١٩٦٩ی زاینیی دامەزراوە و بەرھەمە دێرین و مێژووییەکانی مێژوو و شارستانیەتی خوی بۆ ماوەی ٧ ھەزار ساڵ نیشان دەدەن. بەرھەمە نووسراوەکان کە تێیدا نیشانەکانی ناوچەی خوی ئێستا دەدۆزرێتەوە، پەیوەندی بە پترۆگلیف و نووسراوەکانی سۆمەری و ئاشوری و ئورارتییەوە ھەیە.[7] بە گوێرەی زۆربەی توێژەران، ناوچەی "عەرەتا"ی نووسراوەکانی سۆمەری، ھەمان ئەو ناوچەیەیە کە چەند سەدەیەک دواتر لە نووسراوەکانی ئاشوریدا بە ناوی "سانگی بوتو" (خۆی و مەراند و مەحاڵ گونەیی) باسی لێوە کراوە.
بەھۆی ھەڵکەوتنی لەسەر ڕێگای ئاوریشم و ڕێگای بازرگانی ڕۆژھەڵات-ڕۆژئاوا، شاری خۆی لەلایەن گەلێک گەشتیار و ئێرانناسە وە سە ردانی کراوە. دوای فراوانبوونی دەوڵەتی سەلجووقی بۆ ئەنادۆڵ و ڕۆژئاوا، ئەم شارە بەھۆی شوێنی تایبەتی و بوونی لەسەر ڕێگای سەرەکی لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، گرنگی و ئاوەدانی زانستی و فەرھەنگی و ئابووری گەورە بوو.[8] ڕێگای ئاوریشم بە دووری ٢٥ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای خۆی لە ڕێگای چالداران لە سەرووی غوردیک قافێسی تێدەپەڕی، کە بە زمانی ناوچەکە ناوی "دۆح ئۆچان" (ئەو شوێنەی کە وشترەکان لێی دەفڕێت)؛ چونکە بەھۆی بەرزی لێواری ئەم ڕێگایە وشترەکان بە کەلوپەلەوە بە خێراییەکی زۆر دەجووڵان وەک ئەوەی بفڕن. لە سەرچاوە مێژووییەکان و سەفەرنامەکانەوە، لەوانەش گەشتنامەی ناسر خەسرەو، دەتوانرێت زانیاری بەرچاو لەسەر خۆی بەدەست بھێنرێت.[9][10]