ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو
ناوەندی بازرگانی هەرێمی وڵاتانی کەنداو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی (عەرەبی) فارس (بەعەرەبی: مجلس التعاون لدول الخليج العربية) یاخود ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو یان ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەب، رێکخراوێکی ھەرێمی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئاساییشی عەرەبیە.
ئەنجومەنی کەنداو | |||||
---|---|---|---|---|---|
نەخشەیەک کە ئاماژە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات
|
|||||
بارەگای سەرکردایەتی | ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی[1] | ||||
گەورەترین شار | ڕیاز، سعودیە | ||||
زمانی فەرمی | عەرەبی | ||||
جۆر | بلۆکی بازرگانی | ||||
ئەندامێتی | |||||
ڕێبەران | |||||
- | سکرتێری گشتی | نەیف بن فەلاح الحجرەف | |||
- | سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵا | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان[2] | |||
دامەزران | |||||
- | لەسەر GCC | ٢٥ی ئایاری ١٩٨١؛ ٤٣ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨١-٠٥-٢٥) | |||
ڕووبەر | |||||
- | سەرجەم | ٢٦٧٣١٠٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە ١٠٣٢٠٩٢.٨ مایلی چوارگۆشە |
|||
- | ئاو (%) | ٠.٦٪ | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی ٢٠٢١ | ٦٥،٥٠٦،٩٥٨ (٢٥ھەم) | |||
- | چڕی | ٢١.١٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٢ھەم) ٥٤.٧٥کەس لە مایلی چوارگۆشە |
|||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٨ | ||||
- | سەرجەم | $٣.٦٥٥ تریلیۆن (٧ھەم) | |||
- | سەرانە | $٧١٫٢٠٥ (٧ھەم) | |||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٨* | ||||
- | سەرجەم | $١.٦٣٨ تریلیۆن (١١ھەم) | |||
- | سەرانە | $٣٤٫٢٦٥ (٢٥ھەم) | |||
Gini (٢٠١٢) | ٢٨.٧ | ||||
HDI (٢٠١٨) | ٠.٨٤٠ (٤٥هەم) | ||||
دراو | 6 currencies
|
||||
ماڵپەڕ gcc-sg٫org |
پێک دێت لە شەش وڵاتانی کەنداو، کە بریتین لە عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین، بەوەش ئەو وڵاتانە زۆرینەی رووبەری نیمچە دوورگەی عەرەب پێکدینن، لە ٢٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨١ز لە شاری ئەبووزەبی ئیمارات دامەزراوە.
سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بە شێوەی پادشایەتی بەڕێوە دەچن، جگە لە عومان کە فەرمانڕەوایی سوڵتانی میراتگریە.
ھەریەکە لە وڵاتانی عێراق و یەمەن بەربژێرن بۆ ئەندامیەتی تەواو لە ئەنجوونەکە بەو پێیەی سنووری ئاویان ھەیە لە کەنداوی فارس ی، وڵاتانی عێراق و یەمەن لە ھەندێک لە لیژنەکاندا ئەندامێتیان ھەیە وەکو لیژنەکانی تەندروستی، وەرزش و کلتوری.