From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی فەرمی یان زمانی دیوانی زمانێکە کە لەلایەن حکوومەتێکەوە (ناوەندی یان ھەرێمی) ھەڵدەبژێردرێت و بەکاردەبرێت. حکوومەت بۆ نووسینی یاساکانی و لە ئەنجومەنە حکوومییەکان و لە دادگاکانی زمانی فەرمی بەکاردێنێت.[1][2][3]
١٧٨ وڵات زمانی فەرمی خۆیان ڕاگەیاندووە، لە ناویاندا ١٠١ وڵاتیان زیاتر لە زمانێکیان کردووەتە زمانی فەرمی. ھەندێک لە وڵاتان بەم دواییانە زمانی فەرمیان ڕاگەیاندووە، لەوانە حکوومەتی ئیتالیا لە ساڵی ١٩٩٩ەوە زمانی ئیتالی کردووەتە زمانی فەرمی وڵاتەکەی.[4] لە ھەندێک وڵاتدا زمانی فەڕمی لە ناوچەیەکدا ھەیە نەک لە ھەموو وڵاتەکەدا، بۆ نموونە زمانی کەتلانی لە ناوچەی کەتلۆنیای ئیسپانیادا زمانی فەرمییە، ھەندێک وڵات زمانی فەرمی نییە بۆ نموونە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،[5] بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی یاساکانی بە یەک زمان دەنووسرێت، ھەندێک وڵات زیاتر لە یەک زمانی فەرمییان ھەیە، و پێویستە یاساکان وەربگێڕدرێن بۆ زمانە فەڕمییەکان تیاییدا بۆنموونە قرغیزستان. لە ھەندێک وڵاتدا زمانی نیشتیمانی جیاوازە لە زمانی فەڕمی بۆ نموونە سینیگال و مالی. زۆرێک لە وڵاتان، لە ڕێی دەستوورەوە زیاتر لە زمانێکیان کردووەتە زمانی فەرمی یان زمانی نیشتمانی.[6][7]
بەشێوەی دی فاکتۆ، زمانی ئینگلیزی بەربڵاوترین زمانە لەناو ئەو وڵاتانەی کە زمانی فەرمیان نییە. لە دوای ئەویشدا، زمانەکانی فەڕەنسی، ئیسپانی و عەرەبی بەربڵاون.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.