یەزدانێت
یزدان / From Wikipedia, the free encyclopedia
یەزدانێت تێرمیکە کە یەکەم جار لە لایەن مێھرداد ئیزەدیەوە بە کۆمەڵە ئایینە کۆنەکانی کوردەکان گوترا. یەزدان وشەیەکە بە واتای خودا. ئیزەدی ئیدیعا دەکات کە ئەم ئایینانە ھەندێک تایبەتمەندی خۆیان ھەیە بەڵام ئەوەی لە ناو ھەموویاندا ھاوبەشە ئەوەیە کە ھەموویان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئایینی زەردەشتێتی.[1][2]
ئایینە کوردییەکان یان دینە کوردییەکان بەو ئایینانە دەگۆترێت ک ڕیشە و بنەمایان لە مێژوو و چاندی کوردستاندا بووە. ئەم ئایینانە جگە لە ئیسلام و یەھوود و خریستیەکانن ک ئایینە سامییەکان دێن بە ئەژمار. ئایینە کوردییەکان بریتین لە: یارسان، ئێزدی، شەبەک، سارلی، ئالەڤی (عەلەوی). جگە لەمانە ئایینەکانی دێکەش لە مێژووی کوردستاندا بە دی ھاتنە ک ئێستا نەماونەتەوە، وەکوو ئایینی مێھر (میترایئیسم)، ئایینی مەزدەک یان ئایینی خوڕەمدینی.