![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/26/Komala_old_logo.jpg/640px-Komala_old_logo.jpg&w=640&q=50)
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (بە فارسی: سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ایران (کوملە)) ڕێکخراوێکی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە ڕێبازی کۆمۆنیستی چالاکی دەکرد. ئەو ڕێکخراوەیە لە ساڵی ١٩٨٤دا لە ڕەوتی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تێکەڵی ئەو حیزبە بوو و وەکوو ڕێکخراوەی ناوچەیی ئەو حیزبە بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لەژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دا.[1]
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران | |
---|---|
![]() | |
ناوی فارسی | سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ایران (کوملە) |
دامەزرێنەر | فواد مستەفا سوڵتانی حەمەحسەین کەریمی عەبدوڵڵا موھتەدی موسلیح شێخولئیسلامی ساعید وەتەندۆست شوعەیب زەکەریایی فاتیح شێخولئیسلامی یەدوڵڵا بیگلەری حوسێن مرادبەیگی ئێرەج فەرزاد موحسین ڕەحیمی |
دروشم | کرێکارانی ھەموو وڵاتەکان، یەکگرن! |
دامەزراندن | ١٩٦٩ |
پاشینە | کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |
ڕۆژنامە | شۆڕش |
ھەڵوەشینەوە | ١٩٨٣ |
ئایدۆلۆژیا | مارکسیزم-لێنینیزم کۆمۆنیزم ئینتەرناسیۆنالیزم بیری ماو تسی تۆنگ مافی چارەنووس بۆ کورد |
شوێنی سیاسی | چەپی ڕادیکاڵ |
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە چەند مەکۆی کۆمۆنیستی لەنێوان خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران و تەورێز پێکھاتبوو و ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران لە ڕووداوی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری سەقزدا چالاکیی خۆی ئاشکرا کردەوە. بەدوای ئەو ڕووداوە وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی تازەبەھازگەیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران.[2]
چالاکیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تەنیا تا ٢ی ئەیلوولی ١٩٨٣ بەردەوام بوو و لەو ڕێکەوتە بەدواوە، وەکوو ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ ھەڵووەشێندرا و وەکوو ناوچەیی بۆ ڕۆھەڵاتی کوردستان تێکەڵی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو و لەژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەرنامە و پەیرەو و ناو و نیشان و ئاڵایەکی تازەی بۆ دیاری کرا.
لە ساڵانی دواتر لقخواردنەوەکانێک لە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕوویدا و حیزبەکانێک دامەزراون کە لە ژێر ناوی کۆمەڵە چالاکی دەکەن. ھەندێک لەو حیزبە تازەکانە ھەوڵیان دا تا دیسانەوە لە ناوە سەرەتایییەکەی ڕێکخراوەکە کەڵک وەربگرن تا لە پرۆپەگەندەکانیاندا خۆیان درێژەدەری ڕێبازی ئەو حیزبە پێشان بدەن، بەڵام ناشێت ئەو حیزبانە لەگەڵ ڕێکخراوە سەرەتایییەکە بە ھەڵە بگیردرێت.