![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/3/39/Komele_R%25C3%25AAxistina_Kurdistan%25C3%25AA_ya_Partiya_Kom%25C3%25BBn%25C3%25AEst_a_%25C3%258Eran%25C3%25AA.png/640px-Komele_R%25C3%25AAxistina_Kurdistan%25C3%25AA_ya_Partiya_Kom%25C3%25BBn%25C3%25AEst_a_%25C3%258Eran%25C3%25AA.png&w=640&q=50)
کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ڕێکخراوێکی سیاسی کوردستانی ئێران (١٩٦٧) / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (بە فارسی: کوملە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران، بە ئینگلیزی: Komala Kurdistan's Organization of the Communist Party of Iran) ڕێکخراوێکی سیاسی و چەکداری لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە ڕێبازی کۆمۆنیستی چالاکی دەکات. ناوی ئەم ڕێکخراوە لە ڕابردوودا کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران بوو، بەڵام بەدوای دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمەڵەیش بەم حیزبە لکاو و ڕۆلی ڕێکخراوی ناوچەییی ئەم حیزبەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا گرت بە ئەستۆ، و ناوی خۆی بە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گۆڕاند و لەو کاتە لەژێر ئەم ناوە چالاکی دەکات.[1] کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، وێرای حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران | |
---|---|
![]() | |
وتەبێژ | ئیبراھیم عەلیزادە |
دامەزراندن | ١٩٦٧ |
شوێنگەی سەرەکی | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ئینتیمای نیشتمانی | حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |
ڕەنگەکان | سوور |
ماڵپەر | |
لقی عەلیزادە: https://komalah.org لقی مازۆجی: https://komala.co | |
ئاڵای حیزب | |
![]() |