![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1b/Jin_Jiyan_Azadi_by_Btoy%252C_Schwendergasse%252C_Vienna.jpg/640px-Jin_Jiyan_Azadi_by_Btoy%252C_Schwendergasse%252C_Vienna.jpg&w=640&q=50)
ژن، ژیان، ئازادی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ژن، ژیان، ئازادی (بە کرمانجی: Jin, jiyan, azadî) دروشمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە بە زمانی کوردی، کە پێگەیەکی فرەڕەھەندی لە بزووتنەوەی ژنانی کوردستان ھەیە.[1][2] ئەم دروشمە بۆ یەکەمجار لەلایەن ژنانی شۆڕشگێڕی کورد لە باکووری کوردستان بەکار ھاتووە و ڕێگەی خۆی بۆ بزاڤ و گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی تر لە کوردستان و سەرانسەری جیھان کردووەتەوە.[3]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1b/Jin_Jiyan_Azadi_by_Btoy%2C_Schwendergasse%2C_Vienna.jpg/640px-Jin_Jiyan_Azadi_by_Btoy%2C_Schwendergasse%2C_Vienna.jpg)
لە ساڵی ٢٠٢٢، خۆپیشاندانەکانی ژینا ئەمینیدا ئەم دروشمە لە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە گەیشتە تاران و شارەکانی تری ئێران.[4][5][6]