ڕەمەزان
مانگی پیرۆزی موسڵمانان کە تێیدا بە ڕۆژوو دەبن / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەم وتارە سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان نووسراوە. بۆ ڕەمەزان لە ڕۆژژمێری کۆچی، بڕوانە ڕەمەزان (مانگ). بۆ بەکارهێنانەکانی تر، بڕوانە ڕەمەزان (ڕوونکردنەوە).
مانگی ڕەمەزان، مانگی نۆیەمە لە ڕۆژژمێری کۆچیدا. ئەم مانگە تایبەتمەندی جیاوازی ھەیە لای موسڵمانان لە مانگەکانی تر، چونکە مانگی ڕۆژوو گرتنە و موسڵمانان لە ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا بەڕۆژوو دەبن لە خواردن و خواردنەوە لە بانگی بەیانی تا خۆرئاوابوون. ھەروەھا مانگی ڕەمەزان جێگەیەکی تایبەتی ھەیە لە کەلتور و مێژووی موسڵمانان؛ لەبەرئەوەی بە بیروباوەڕی ئیسلامی، سرووش لەم مانگە دەستی پێکردووە و یەکەم ئایەتی قورئان دابەزیوە بۆ پەیامبەری ئیسلام محەمەد لە شەوی قەدر لەم مانگەدا لە ساڵی ٦١٠ز، کاتێک پەیامبەر لە ئەشکەوتی حەڕا بووە و فریشتە جوبرەیل ھاتووە بۆ لای و پێی ووتوە "اقرأ باسم ربك الذي خلق" واتە:{بخوێنە بە ناوی ئەو خوایەی دروستی کردووی}، وە ئەمەش یەکەم ئایەتی قورئانە کە دابەزیوە.
زانیاریی خێرا ڕەمەزان ...
ڕەمەزان | |
---|---|
دەرکەوتنی ھیلال، سەرەتای دەست پێکردنی ڕەمەزانە لای موسڵمانان | |
تایبەت بە | موسڵمانان |
جۆرەکەی | مانگی ڕۆژوو |
دەست پێکردن | مانگی ڕەمەزانی ساڵی کۆچی |
مێژووەکەی | ڕۆژژمێری کۆچیی |
دایخە