ڕەمەزان (مانگ)
نۆیەم مانگی ڕۆژژمێری کۆچی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەم وتارە سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژژمێری کۆچی نووسراوە. بۆ بۆنە و نەریتەکانی، بڕوانە ڕەمەزان. بۆ بەکارهێنانەکانی تر، بڕوانە ڕەمەزان (ڕوونکردنەوە).
مانگی ڕەمەزان (بە عەرەبی: رَمَضَان) نۆیەم مانگە لە ڕۆژژمێری کۆچیدا، و ئەو مانگەیە کە تێیدا قورئان بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد دابەزی.
ڕۆژووگرتن لە ڕەمەزاندا یەکێکە لە پێنج کۆڵەکەکانی ئیسلام. موسڵمانان لە هەڵاتنی خۆرەوە تا ئاوابوونی خۆر بەڕۆژوودەبن. بەپێی ئیسلام، قورئان نێردرایە نزمترین پلەی بەهەشتەوە و بە وەحیی لەڕێی جوبرەئیلەوە نێردرا بۆ پێغەمبەر محەممەد. پێغەمبەر محەممەد فەرموویەتی کە هەموو دەرگاکانی بەهەشت کراوە دەبن و دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن لەم مانگەدا.[1] یەکەم ڕۆژی مانگی شەووال، کە مانگی داهاتووە، جێژنی ڕەمەزانە.