ڕۆژوو لە ئیسلامدا
ڕۆژووگرتن کە وێژەیەکی ئیسلامییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژوو (بە عەرەبی: الصيام) کە بە مانای واز ھێنان لە شتێک دێت، بۆ نمونە واز لە خواردن یان قسەکردن بھێنیت. لەئیسلامدا بریتییە لە وازهێنان لەوانەی ڕۆژوو هەڵدەوەشێننەوە، و هەندێک مەرجی دیاریکراوی هەیە، لەدوای نوێژی بەیانی هەتاوەکوو ڕۆژئاوابوون، لەگەڵ هەبوونی نیەتی ڕۆژوو.[1] یەکێکە لەئەرکانەکانی ئیسلام،[2] ڕۆژوو تەنیا لەمانگی رەمەزاندا نییە، بەڵکوو لەمانگەکانی تریشدا هەیە، و ڕۆژووی واجب و ڕۆژووی سوننەت هەیە، لەهەندێک کاتدا ڕۆژوو ڕێپێنەدراوە وەک ڕۆژووی جەژنی قوربان و رەمەزان.[3] موسڵمانان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی کە قسەکانی پێغەمبەر محەممەد شێواز و بنچینەکانی دیاریدەکەن. ڕۆژووی مانگی رەمەزان لە هەموو ساڵێکدا واجبە بەیەکدەنگی موسڵمانان، و یەکێکە لە پێنج بنچینەکەی ئیسلام، پاداشت و چاکییەکانی زۆرن، سوننەتە شەوەکانی زیندوو بکرێنەوە بە بەندایەتی کردن، بەتایبەتی دە شەوی کۆتایی، لەو مانگەدا شەوی قەدر هەیە،[4] لەکۆتایی مانگی رەمەزاندا سەرفیترە دەدرێت، لەلای موسڵمانان کاتی خۆشی و خزمایەتی و چاکەکردنە. ڕۆژوو لەساڵی دووەمی کۆچی فەرز کراوە، بەچەند بەڵگەیەک وەک: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ١٨٣﴾ [بەقەرە:١٨٣] (کوردی: ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەئیسلام هێناوە ڕۆژوو گرتنتان لەسەر واجب کراوە وەک چۆن لەسەر ئەوانەی پێش ئێوە واجب کرابوو، بۆئەوەی زیاتر تەقواکاربن)، ﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ١٨٥﴾ [بەقەرە:١٨٥] (کوردی: مانگی رەمەزان مانگی دابەزینی قورئانە، کە ڕۆشن کەرەوە و بەڵگەیە بۆ خەڵکی، هەرکەسێک گەیشت بەمانگی رەمەزان پێویستە لەسەری بەڕۆژوو بێت، بەڵام هەر کەسێک نەخۆشبوو یان لەسەفەردا بوو ئەوا پێویستە لەدوای رەمەزان، ڕۆژووەکان بگرێتەوە، خوای گەورە دەیەوێت ئاسانکاریتان بۆ بکات و نایەوێت شتتان لەسەر قورس بکات، بۆ ئەوەی تەواوی ڕۆژووەکانتان بگرن و بەگەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەوەی ڕێنمایی کردوون.)، و فەرموودەی: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە یەکێکیان ڕۆژووی مانگی رەمەزانە، وە کاتێک دەشتەکیەک دێتە لای پێغەمبەر محەممەد پرسیاری لێدەکات دەربارەی ئیسلام، لەباسی ڕۆژوودا دەڵێت جگە لەمانگی رەمەزان ڕۆژووی ترم لەسەرە؟ ئەویش دەڵیت نەخێر تەنیا ئەگەر ڕۆژووی سوننەت بگری. ڕۆژووی مانگی رەمەزان لەهەموو ساڵێکدا فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێکی ژیر، و توانای ڕۆژووگرتنی هەبێت، و نەخۆش یاخود لەسەفەردا نەبێت، و بۆ ژنانیش لەسوڕی مانگانە یان زەیستانیدا نەبیت. ڕۆژوو حوکمی تایبەت بەخۆی هەیە کە لە کتێبە فیقهییەکاندا ڕونکراوەتەوە، لەوانە؛ پایەکان، مەرجەکان، سوننەتەکان، مەکروهەکان، هەڵوەشێنەرەوەکان، ڕۆژووشکاندن، پاساوە شەرعییەکان بۆ نەگرتنی ڕۆژوو، کاتی ڕۆژوو و بەربانگ و ڕۆژوو شکاندن و جگە لەوانە.[5]
کۆڵەکەکانی ئیسلام | |