ڕانیە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕانیە شارێکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە.[2]شاری ڕانیە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان. قەزای ڕانیە هاوسنوور لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە باشورەوە دەریاچەی دوکان دەورە دراوە. ڕووبەری ڕانیە ٨٨٤ کیلۆمەتر دووجایە و چوار ناحیەی ڕانیە، چوارقوڕنە، بێتواتە، سەرکەپکان لەخۆدەگرێت.
زانیاریی خێرا ڕانیە Ranya, وڵات ...
ڕانیە
Ranya | |
---|---|
شارێکە | |
دیمەنی شاری ڕانیە | |
وڵات | ![]() ![]() |
قەزا | سلێمانی |
قەزا | قەزای ڕانیە |
بەرزایی | ٥٧٨ مەتر (١٬٨٩٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٢٥٧،٥٧٧ (٢٠٢٠) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی ناوەڕاست-موکریانی) |
• ئایین | سوننی (شافعی) |
دایخە
لە ڕانیە ساڵانە ٩٠٠ بۆ ١٠٥٠ مل باران دەبارێت. لە ڕانیە چوار وەرز هەیە، کە دەریای ناوەڕاست کاریگەری لەسەرە. هاوین گەرم و وشکە، لە کاتێکدا زستان بە باران و بڕێکی کەم بەفر دادەبارێت. لەڕانیە زاراوەی موکری بەکار دێت کە ئەمەش هەمان زاراوەیە کە لە شاری مەهاباد بەکار دێت هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ لە نێوانیان نییە