پیانۆژەن
From Wikipedia, the free encyclopedia
پیانۆژەن (ئینگلیزی: Pianist) مۆسیقاژەنێکە کە توانای ژەنینی مۆسیقای ھەیە لەسەر ئامێری پیانۆ. پیانۆژەنەکان جۆریان ھەیە و ئەو مۆسیقایەی دەینووسنەوە لەسەر پیانۆ یاخود دەیژەنن جۆرەکەیان دیاری دەکات، بۆ نموونە پیانۆژەن ھەیە کە پێی دەوترێت "کلاسیکال" (کلاسیکی) کە پیانۆژەنە کۆنەکان وەک مۆزارت و بیتھۆڤن سەرنجیان ڕا دەکێشێت و ھەروەھا پیانۆژەن بۆ جۆری مۆسیقای تریش ھەن بۆ نمونە ڕۆک کە پیانۆ ژەنە کلاسیکییەکان سەرنجیان ڕادەکێشن و لە مۆسیقای مۆدێرندا ئەو ستایلە بەکاردێنن.