پاکستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاکستان یان بە شێوەی فەرمی، کۆماری ئیسلامیی پاکستان، وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا. ١٬٠٤٦ کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە لەسەر دەریای عەرەبی و کەنداوی عومان لە باشووری خۆیدا؛ لە باکوور لکاوە بە ئەفغانستان، لە ڕۆژاوا بە ئێران و لە ڕۆژھەڵات بە ھێند و لە باکووری دوورەوە بە چین؛ بۆیە دەڵێن ئەم وڵاتە ئاسیای ناوەندی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیای گرێ داوە پێکەوە. پاکستان لە پێشدا شوێنی شارستانیەتی ھیندوو بووە و، دواتر بووەتە وەرگری فەرھەنگەکانی ھێندووەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان،موسوڵمانان، تورک و موغولەکان. ئەم شوێنە لە درێژەی مێژوودا مەیدانی ھێرشی ھێند و ئاریاییەکان، پارسەکان، یۆنانییەکان، عەرەبەکان، تورکەکان، ئەفغانەکان، موغولەکان و بەڕیتانیایییەکان بووەدەقی پەڕە.[1]
Pakistan پاکستان |
|||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | ئیسلام ئاباد 33°40′N 73°10′E | ||||
گەورەترین | کەراچی | ||||
زمانە فەرمییەکان | ئوردوو • ئینگلیزی | ||||
دەوڵەت | کۆماری فیدڕاڵی | ||||
- | سەرۆک کۆمار | عارف عەلەوی | |||
- | سەرۆک وەزیران | شەھباز شەریف | |||
دامەزران | |||||
- | کۆماری ئیسلامی پاکستان | ٢٣ـی ئازاری ١٩٥٦ | |||
ڕووبەر | |||||
- | ٧٩٦٠٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٦) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٧" مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی ٢٠١١ | ٢٢٣٬٧٧٣٬٧٠٠ (٦) | |||
- | سەرژمێریی ١٩٩٨ | ١٣٢٣٥٢٢٧٩ | |||
- | چڕی | ٢١٤٠٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢"کەس لە مایلی چوارگۆشە |
|||
دراو | ڕووپیەی پاکستانی (PKR ) |
||||
ناوچەی کاتی | PST بەپێی کاتی پاکستان (UTC+٥) | ||||
لای لێخوڕین | چەپ | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .pk |
کاتێ ھێند لەژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیا ھاتەدەر و سەربەخۆ بوو، کێشە کەوتە ناو وڵاتەوە؛ زۆربەی کێشە ئایینی و نێوان دوو ئایینی سەرەکیی ھێندوو و ئیسلام بوو. بۆیە پارێزگایەک جودا کرایەوە لەپێشدا بە ناوی ھێندی ئیسلامی و دواتر بە پاکستان و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٥٦ بووە وڵاتێکی سەربەخۆ بەم ناوەی ئێستا.
دەقی پەڕە.[2]