دەریای عەرەب
دەریا From Wikipedia, the free encyclopedia
دەریا From Wikipedia, the free encyclopedia
دەریای عەرەب پانتاییەکی ئاوییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئۆقیانووسی ھیند، نێوان نیمچەدوورگەی عەرەبی و ھیندوستان، لە باکوور دا تێکەڵی دەریای عوممان و کەنداوی فارس بووە.
ئەم دەریایە بەشێکە لە ئۆقیانووسی ھیند. ئەوپەڕی پانتایی دەریای عەرەب ٢، ٤٠٠ کێلۆمەتر و قووڵییەکەی ٥٠٠٠ مەتر بەراورد کراوە. مەزنترین ڕووبار کە دەڕژێتە ئەم دەریایەوە ڕووباری سیندە.
ئەو وڵاتانای کە کەنارییان لەسەر ئەم دەریایە ھەیە بریتین لە؛ عوممان، ئێران، یەمەن، پاکستان، ھیندستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان. ھەروەھا ھەردوو شاری مومبای لە ھیند و کەراچی لە پاکستان ھاوسنووری ئەم دەریایەن.
ئەمڕۆکە دەریای عەرەب بە پێی لێکدانەوی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەشتیوانی، پانتاییەکی ئاوییە کە لە کەنداوی عوممان تاکوو تەواوی کەنارەکانی ھیند و پاکستان و بەشیک لە کەنارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران و ھەروەھا کەنارەکانی جیبووتی لە قۆچی ئەفریقا لە خۆ دەگرێ.
لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ بە کەنارەکانی یەمەن و باشووری عوممان دەوترا. بەڵام ئەمڕۆکە درێژێ و پانی و سنووری ئەم دەریایە بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئاوپێوی نێودەوڵەتی بەم شێوەیەی خوارەوە وتراوە:[1]
لە ڕۆژھەڵاتەوە لە سنووری خەلیجی عەدەن و باشووری نیمچەدوورگەی عەرەبی تا ڕۆژھەڵاتی کەنارەکانی ئێران و گشت کەنارەکانی پاکستان ھەروەھا تا کەنارەکانی ھیند و کۆتاییترین بەشی باشووری دوورگەی وڵاتی مالدیڤ
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.