From Wikipedia, the free encyclopedia
قۆچی ئەفریقا یان نیمچەدورگەی سۆماڵ[١][٢][٣] نیمچەدورگەیەکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، لە نزیک لوتکەی گەڕوی باب ئەلمەندەب لەبەری ئەفریکا، کە زەریای ھیندی کەوتۆتە بەری باشووری و دەریای سوور لە باکووری ھەڵکەوتووە، ھەریەکە لە سۆماڵ و جیبۆتی و ئەریتیریا دەگرێتەوە کە کینیا و ئەتیووبیا دەوریان داوە، ناوچەیەکی زاڵە بەسەر گەڕوی باب ئەلمەندەب.
قۆچی ئەفریقا ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگە بۆ ھەریەکە لە ئاسیا و ئەفریقا کە گەڕوی باب ئەلمەندەب لەخۆدەگرێت ئەو گەڕوەی ئاسیا و ئەفریقا بەیەک دەبەستێتەوە، و دەریای سوور و زەریای ھیندی لێک جیاکردۆتەوە. قۆچی ئەفریقا بەناوبانگە لە چاندنی مۆز و قامیشی شەکر و ئاژەڵداری، وە چەندین بەندەری گرنگ لەخۆدەگرێت وەک بەندەرەکانی جیبۆتی و کەسمایوە.
قۆچی ئەفریقا ڕووبەری یەک ملیۆن کم چوارگۆشە دەگرێتەوە، کە ٩٠ ملیۆن کەس لەسەری دەژیت.
لەگەڵ ئەو ھەموو گرنگیەی دانیشتوانی ناوچەکە بەدەست برسیەتی و وشکەساڵی و بەبیابانبوون دەناڵێنن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.