مەولانای ڕۆمی
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەلالەددین محەممەد بەلخی ھەروەھا ناسراو بە جەلالەددین محەممەد ڕۆمی (بە فارسی: جلالالدین محمد بلخی)، مەولانا یان مۆلانا (بە فارسی: مولانا، بە واتای مامۆستا یان گەورەی ئێمە)، مەولەوی یان مۆلەڤی (بە فارسی: مولوی، بە واتای مامۆستا یان گەورەی من) ھەروەھا لە تورکیا بە مەڤلانا (Mevlānā) ناسراوە و بەگشتی لە جیھانی ئینگلیزیدا بە ڕۆمی ناودەبرێت (لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٢٠٧ – مردووی ١٧ کانوونی یەکەمی ١٢٧٣) شاعیر، فەقیھ، ئاییناس و عارفێکی فارسیزمان بوو[2] لە سەدەی ١٣دا.
مەولانا جەلالەددین محەممەد بەلخی مولانا جلالالدین محمد بلخی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢٠٧ز[1] پارێزگای بەلخ (ئێستای ئەفغانستان) |
مردن | ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٢٧٣ز قۆنیە (ئێستای تورکیا) |
نیشتەجێ | دەوڵەتی خەوارزمی، میرنشینی ڕومی سەلجوکی |
سەردەم | سەدەکانی ناوەڕاست |
نەتەوە | فارس |
بواری زانستی | سۆفیزم (سۆفیگەری) |
ناسراو بە ھۆی | مەسنەوی مەعنەوی، دیوانی شەمس، فيه ما فيه، حەوت وتارەکە، مەکتوباتمەسنەوی مەعنەوی، دیوانی شەمس، فيه ما فيه، حەوت وتارەکە، مەکتوبات |
کاریگەر بووە بە | بەھائەددین زەکەریا، ئەتتار، بایەزیدی بەستامی، شەمسی تەبرێزی، سەنایی غەزنەوی |
کاریگەری بووە لەسەر | عەبدولکەریم سروش، شا عەبدولەتیف بیتائی، ئیقباڵ لاهوری |
فارس، تورک، ئەفغان، تاجیک و موسوڵمانانی تری ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست ھاوشانی موسوڵمانانی باشووری ئاسیا فێرکارییە بەجێماوە ڕۆحییەکانی ئەو لە ماوەی حەوت سەدەی ڕابڕدوو بەرز دەنرخێنن. گرنگیی ڕۆمی پێدەچێت سنوورەکانی نەتەوە و ڕەگەزی شکاندبێت و چووبێتە ئەودیو ئەوانیشەوە؛ شیعرەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراون و بۆ چەندین شێوازی جودا وەچەرخێنراون. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بە بەناوبانگترین شاعیر وەسف کرا لە ئەمەریکادا.
کارەکانی ڕۆمی بە فارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکن لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی فارسی، و یەکێکن لە کارە شانازییپێکراوەکانی زمانی فارسی. کارە ڕەسەنەکانی بەشێوەیەکی بەفراوان دەخوێندرێتەوە بە زمانە ڕەسەنەکەی خۆی لە جیھانی زمانی فارسیدا (ئێران، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھەندێک بەشی ناوەڕاستی ئاسیا-فارسیزمانەکان). وەرگێڕانی کارەکانی زۆر باوە لە وڵاتانی تردا. کارەکانی کاری کردۆتە سەر ئەدەبی فارسی، ئوردو، پەنجابی، تورکی و ھەندێکی تر لە زمانە ئێرانیی و تورکی و ھیندییەکان کە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەک پەشتۆ، تورکی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی. فەلسەفەی سەرەکی مەولانا پێگەی عەشق ە بەلام باوەری بە یەکیتی بوون واتا(وحدة الوجود) نەبووە کە ئیبن عەرەبی فەیلەسوف پێی بەناوبانگە.