From Wikipedia, the free encyclopedia
شەمسی تەورێزی ناوی تەواوی شەمسەددین محمد کوڕی ملک دادی تەورێزی لەدایکبووی (١١٨٥ز لە تەبرێز) وەفاتی (١٢٤٨ ز لە خۆی)، (٥٨٢-٦٤٥ ک) شەمس عارف و شاعیر و سۆفییەکی - سونی گەورەی موسڵمانە، بەئەسڵ بەخەڵکی تەبرێز دادەنرێت. ھەندێک کەس شەمس بە مامۆستای ڕۆحی مەولانای ڕۆمی دادەنێن بەڵام خۆی ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ھەم ئەو مامۆستای من بوو ھەمیش من مامۆستای ئەو.
بەو پێیەی شەمسی تەورێزی دەروێشێکی گەریدە بووە، سەفەری زۆرێک لە شارانی کردووە و سەردانی کردوون وەکوو حەلەب و بەغدا و قۆنیە و دیمەشق و زۆرانی تر..
شەمسی تەورێزی دەروێشێکی گەڕیدە بووە، ئەو خەونێکی سەیری بینیوە لە تەمەنی دە ساڵیدا ئەویش دەچێت بۆ باوکی دەگێرێتەوە بەڵام ئەو بڕوا بە کوڕەکەی ناکات بۆیە ئەویش ماڵ جێدێڵێ و گەڕیدەیی ھەڵدەبژێرێت دەگوترێت کە شەمسی تەبرێزی ھیچ کات زیاتر لە شەوێک لە ھیچ جێگایەک نەماوەتەوە لە کاتی دەروێشایەتی خۆیدا. شەمس پارەی بە تەفسیری خەون و خوێندنەوەی دەست وەدەست دێنا، و بەم جۆرە بەشێکی ژیانی بەسەر برد.
شەمس بەیەکگەیشت لەگەڵ پیاوێک بەناوی مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی لە ساڵی ١٢٤٤ز، ئەم بەیەکگەیشتنە ڕێڕەوی ژیانی ھەردووکیانی گۆڕی لەوەی کە مەولانای لە زانایەکی ئایینی ئاسایی کرد بە شاعیر و کەسێکی نقومبووی نێو تەسەوف و عاتیفە و بابگبێژێک بۆ عەشق و خۆشەویستی خودا. بۆیە ڕۆیشتنی شەمس و جیابوونەوەی لە مەولانا دوای ٣ ساڵ کاریگەرێکی گەورەی کردە سەری و ئەو جیابوونەوەی بەکارەساتێکی دڵتەزێن وەسف دەکرد.
بەپێی سەرچاوەکان شەمس لە بارودۆخێکی سەیر و تەمومژاوی و نادیاردا بزر بوو. وەکوو پێشتر باسکرا ھەندێک دەڵێن کە لەسەر دەستی قوتابیانی مەولانادا کوژراوە ئەویش بەھۆکاری ئیرەیی پێبردن بە پەیوەندی شەمس و مامۆستاکەیان و ھەر لە قۆنیە نێژراوە ھەندێکیش دەڵێن کە شەمسی تەبرێزی قۆنیەیی بەجێھێشت و لە شاری خۆی وەفاتی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە و گلکۆشی لەوێیە.
مەقالاتی شەمس کۆکراوەی وتە و ئامۆژگاری و بۆچووکەنای شەمسە. لە ڕواڵەتی پچڕاو و ناڕێکوپێکیی گوفتارەکانەوە دیارە کتێبەکە نووسراوی خودی شەمس نییە، بەڵکو تاداشتگەلێکی ڕۆژانە بووە کە موریدەکانی مەولانا نووسیویانەتەوە.[1] بە گوتەی فروزانفەر "لە مەسنەویی مەولانادا زۆرێک لەو گوفتارانە دووبارە بوونەتەوە کە لە مەقالاتدا هەن."[2] شەمس خۆی دەربارەی نووسین گوتویەتی، "من عادەتی نووسینم نییە، لەبەرئەوەی گوفتارەکانم نانووسمەوە لە مندا دەمێننەوە و هەر ساتێک ڕوویەکی نوێم دەدەنێ."[3] مەقالات پڕە لە بۆچوونەکانی شەمس دەربارەی بابەتە جیاوازەکان و سۆفییەکانی تر. ئەو باسی ئەبوحامد غەزالی و ئەحمەد غەزالی و ئیبن عەرەبی و مەنسووری حەلاج و بایەزیدی بەستامی و مەولانای ڕۆمی و زۆر کەسی دیش دەکات.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.