باوکی یەزید کوڕی تەیفووری کوڕی عیسای کوڕی شروسانی بەستامی، موسڵمانێکی سۆفییە، نازناوی سوڵتانی عارفانی پێ بەخشراوە لە نێو کورد و فارس و تورکدا بە بایەزیدی بەستامی ناسراوە. باپیرە گەورەی شروسانی بەستامی پێش ئەوەی موسڵمان بێت زەردەشتی بووە. لە ساڵی ١٨٨ی کۆچی[1] لە بەستام لە ناوچەی خوراسان لە شوێنێک کە پێی دەگوترێ ناوچەی موبدان لەدایکبووە.[2][3] و ساڵی ٢٦١ کۆچی یان ساڵی ٢٣٤ کۆچی وەفاتی کردووە.[4]

Thumb

بایەزیدی بەستامی بڕوای بە یەکبوون لەگەڵ خودا ھەبووە، لە پای چەند قسەێکی وەکوو (پاک و بێگەردی بۆ خۆم چەند بەرزە شان و شکۆم بەھەشت یاری مناڵانە بۆم) و نموونەی ئەوانە... بەشێک لە زانایانی ئیسلام بە کافر و ھەڵگەڕاوە و جاھیل ناوزەدیان کردووە.

شوێنکەوتوانی بایەزید تەیفووری یان بەستامی یان پێ دەگوترێت گلکۆی ئەو جێگای ڕێز و گرنگییە لای ئەھلی تەسەوف و بەشکۆوە لێی دەڕوانن.[5][6]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.