سیاستمەدارێکی کوردە From Wikipedia, the free encyclopedia
حیکمەت محەممەد کەریم ناسراو بە مەلا بەختیار (لەدایکبووی ٢٠ی ئابی ١٩٥٤ لە خانەقین، عێراق)[3] سیاستمەدارێکی کوردە لە باشووری کوردستان و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە.[4]
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
حیکمەت محەممەد کەریم | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | مەلا بەختیار |
پیشە | سیاستمەدار، نووسەر |
چالاکبوون | ١٩٧٠- ئێستا |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام - بێ ئاین (لەڕابردوودا ڕەخنەی لە ئیسلام گرتووە) |
ھاوسەر | ڕووناک |
مناڵ(ەکان) | لاڤە مارین[1] |
خزمەکان | ساھیرە (خوشک)[2] پافڵ تاڵەبانی (زاوا) |
وێبگە | https://web.archive.org/web/20200823115540/http://www.malabakhtiar.org/index.html |
حیکمەت محەممەد کەریم لە ٢٠ی ئابی ساڵی ١٩٥٤ لەشاری خانەقەین لەدایک بووە، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی عێراق. لە ١٠ی حوزەیران ١٩٧٠ پەیوەندی بە کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی کوردستانەوە کردووە، ئەوەش چەند مانگێک دوای دروستبوونی کۆمەڵەکەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، بەڵام بەھۆی بیروباوەڕە چەپگەرایییەکانییەوە ڕووبەڕووگوشار و ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە. - لە ساڵی ١٩٧٥، شان بەشانی زۆرێک لەھەڤاڵانی بەفەرمانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی دەگەڕێتەوە بۆ شاری خانەقین، لەدوای ھەرەسی شۆڕشی ساڵی ١٩٧٥ لەدەرەنجامی ڕێکەوتننامەی جەزائیر، کە لەنێوان ھەردوو حکوومەتی عێراقی و ئێرانی لە ٦ی ئازار دا واژووکرا. حیکمەت کەریم یەکێک بووە لەوانەی لەلیستی ئەو سەرکردە داواکراوانەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، بەڵام ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون. دواتر دەبێتە لێپرسراوی تەواوی شانە نھێنییەکانی کۆمەڵە لەناو شارەکاندا، بەشێوەیەکی نھێنی لەنێوان ھەریەک لەشارەکانی بەغدا، کەرکووک، کەلار، سەماوە، دیوانییە، فەلووجە، مووسڵ، سلێمانی و ھەولێر ھاتوچۆی دەکرد، بەمەبەستی پێکھێنانی شانەی چەکداری بۆ بەشداری پێکردنیان لە خەباتی چەکداریدا.[4]
لەگرنگترین ئەو پلە و پایانەی مەلا بەختیار ئەرکی تیادا بینیوە لە ساڵی ١٩٧٥ ەوە:[4]
لە ساڵی ١٩٩٦، سەرپەرشتیاری ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە. کتێبی شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سەردەمی نووسیوە و لە ساڵی ١٩٩٢ دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. پاشان لە ساڵی ١٩٩٨ کتێبی یاخیبوون لەمێژووی نووسیوە. چەپکێک بابەتی دەستنیشانکراو لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاوکراوەتەوە. کتێبی دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا نووسیوە، دواتر دیمواکرسی لەدوای جەنگی سارددا لە ساڵی ١٩٩٩ دا نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە.[4]
ھەروەھا چەند کتێبێکی تری نووسیوە، لەوانەش لەخزمەتی ئەدەبدا و ئازادی ئەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی و شارەزا لەکوردۆلۆجی، ڕووسیا و کورد، دیموکراسی و دوژمنەکانی. مەلا بەختیار، ھاوشانی کارە ئەدەبییەکانی تری، سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.