سیاسەتوانێکی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
بافڵ جەلال حیسامەدین (لەدایکبووی ۱۹ی شوباتی ١٩٧٣)،[4] ناسراو بە بافڵ تاڵەبانی، سیاسەتوانێکی کورد و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەو کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانیە.[5]
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
بافڵ تاڵەبانی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان، دامەزرێنەری دەزگای دژەتیرۆر و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
چالاکبوون | ٢٠٠٠-ئێستا |
پێش | لاھور تاڵەبانی |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام[ژێدەر پێویستە] |
ھاوسەر | لاڤە مەلا بەختیار |
مناڵ(ەکان) | کۆبان (کوڕ) لەیلا (کچ) شانیا (کچ)[1] |
خزمەکان | قوباد تاڵەبانی (برا) لاھور تاڵەبانی (ئامۆزا) شاناز ئیبراھیم ئەحمەد (پوور)[2] ھەتاو (پوور) ھەڵۆ (خاڵۆ)[3] لیلۆس (پوور) ئیبراھیم ئەحمەد (باپیرە) |
بافڵ جەلال تاڵەبانی کوڕە گەورەی (جەلال تاڵەبانی) و (ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) و برای (قوباد تاڵەبانی)یە. بەناوی بافڵەکەی چەمی ڕێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی (برایم ئەحمەد)ی باپیری لە بەریتانیا بەسەر بردووە و تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە.
بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداری لە ڕاھێنانەکانی فەیلەقی فەرەنسادا کردووە، ساڵی ١٩٩٨ یەکێک بووە لە بەشداربووانی ڕاھێنانە سەربازییەکانی بەریتانیا و ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری لە ڕاھێنانی ھێزە تایبەتییەکانی ئەمریکادا کردووە.
لە دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی باوکی و گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ شاری سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی زیاتر لە جاران دەردەکەوت. تا کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ھیچ پۆستێکی لەناو یەکێتیدا نەبووە، بەڵام ھەر لەو کۆنگرەیەدا بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردرا. ڕۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرا.[4]
بافڵ لەگەڵ سوپای دەرەوەی فەڕەنسا و ھێزە تایبەتەکانی بەریتانیا ڕاھێنانی فەرمیی بۆ سەربازی کردووە پاش ڕووخانی سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ دا پاڤێڵ گەڕایەوە کوردستان و یەکەم ڕۆڵی فەرمی خۆی بە بەرپرسی (زانیاری)یەکەی ھەواڵگریی یەکێتی دانا .٢٠٠٤) دا، گرووپی دژە تیرۆری (CTG) دامەزراند و سەرکردایەتی کرد، کە لە ناو ھێزی پێشمەرگەی چەکدار لە کوردستان دامەزرابوو، کە جەختی لەسەر دابینکردنی توانای سەربازی دژە یاخیبوون لە بەرەکانی پێشەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئامانجی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا کردەوە. ئەمانە سەرەتا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە لە عێراق شەڕی قاعیدە بڵاوبووەتەوە ھەر لەو ساڵەدا ناوی بە ئەرکێکی دژە ھەواڵگرییەوە بەسترابوو کە بووە ھۆی کوشتنی عەبدوڵا قەسرێ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.