جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
قوباد تاڵەبانی (ناوی تەواو: قوباد جەلال حیسامەددین؛ لەدایکبووی ٢١ی تەممووزی ١٩٧٧) سیاسەتوانێکی کورد و جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کورستانە. ئەو ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کوڕی جەلال تاڵەبانییە. لە کاتی دوو ئیدارەیی کوردستان لە بەشی سەوزدا لەساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ یاریدەدەری بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکوومەتی ئەو ناوچەیەی ھەرێم بوو؛ دواییش بووەتە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەدوایشدا بە پلەی وەزیر لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری کردووە، لە ئێستاشدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
قوباد تاڵەبانی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | مامی بچووک |
چالاکبوون | ٢٠٠١-تاکوو ئێستا |
پاش | سەرۆکی حکوومەت |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | شێری کراھام |
مناڵ(ەکان) | لاری (کچ) ئاری (کوڕ) |
قوباد زۆربەی ژیانی لە ناوچەی سەری خوارووی لەندەن لە شانشینی یەکگرتوو بەسەربردوە و دەرچوی زانکۆی سەرییە. پێش ئەوەی دەست بکات بە کاری سیاسی خەریکی کاری ئۆتۆمبیلی ئیتاڵی بووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاری میکانیکی ئۆتۆمبێلی ھەر لەوێ وەرگرتووە.[1] دوای دەرچوونی لە زانکۆ ئیتر بڕیار دەدات تێکەڵ بە سیاسەت بێت. لە ھەمان چاوپێکەوتندا،[1] باسی ئەوە دەکات کە لەگەڵ ماڵی باپیری لە بەریتانیا ژیاوە و بەھۆی چالاکی باوکی لە پێشمەرگایەتیدا ئەم نەیتوانیوە لە ماڵی خۆیان گەورە بێت. بەڵام دەڵێ کەوا تەواوی ژیانی پڕبووە لە میوان و کۆبوونەوەی سیاسی لە ناو ماڵباتی باپیری (ئیبراھیم ئەحمەدی باوکی ھێرۆخان).
خێزانی ناوی «شێری کراھام»ە و پێشتر کارمەندی نووسینگەی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری عێراق بوە.[2]
لە ساڵی ٢٠٠٦ و دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی ھەرێمی دەکرد لە ئەمریکا[2] تا دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢دا[3] و وەرگرتنی پۆستی «بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون» کە پلەی وەزیری ھەیە.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.