میرا عەلی
From Wikipedia, the free encyclopedia
میرا عەلی[1] (لەدایکبووی ١٩٨٦، ھەولێر) گۆرانیبێژی کورد. میرا بۆیەکەمینجار لە پڕۆگرامی ستۆدیۆی ئەستێرەکان لە کەناڵی زاگرۆس تیڤی دەرکەوت، لەبەرنامەکە پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[2] میرا بەیەکێک لە قوتابییەکانی ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر دادەنرێت و زۆرینەی کارەکانی لەلایەن ناوبراوەوە کاری بۆکراوە.[3]
زانیاریی خێرا میرا عەلی, لەدایکبوون ...
دایخە
میرا بەزمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی وتووە، لەسەر کەسایەتییە ناودارەکان گۆرانی وتووە وەک (مستەفا بارزانی،[4] پێشەوە قازی محەممەد،[5] ئیدریس بارزانی، سەعید نورسی،[6] ئیمام عەلی،[3][7] شێخ زاید) ھەروەھا یەکێک لەبەرھەمەکانی بۆ شاری سلێمانی بووە.