سەعید نوورسی
زانای ئیسلامیی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
سەعید نوورسی یان سەعیدی کوردی ناسراو بە بەدیعوززەمان (لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی (یان ئازاری) ١٨٧٨ – مردووی ٢٣ی ئازاری ١٩٦٠) زانا و فەیلەسووفێکی کوردی ئایینیی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوور بوو.[1][2][3][4][5] لە سەردەمی خۆیدا و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زانایانی ئایینی ئەو کاتە ناسناوی بدیع الزمانیان (واتە ناوازەی سەردەم) لێناوە.[6]
سەعید نوورسی بدیع الزمان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٧٨ گوندی نوورس، ھیزان، بەدلیس (دەوڵەتی عوسمانی) |
مردن | ٢٣ی ئازاری ١٩٦٠ (٨٢−٨٣ ساڵ ژیاوە) ئورفا، تورکیا |
نیشتەجێ | تورکیا |
سەردەم | ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کۆماری تورکیا سەدەی ١٩–٢٠ |
نەتەوە | کورد |
بواری زانستی | تەفسیری قورئان |
ناسراو بە ھۆی | پەیامەکانی نوورپەیامەکانی نوور |
کاریگەر بووە بە | قورئان، ئیمام عەلی، شێخ عەبدولقادری گەیلانی، ئیمام غەزالی، ئیمام ڕەببانی، ئەبو حەسەن ئەشعەری، جەماللەددین ئەفغانی |
کاریگەری بووە لەسەر | فەتحوڵڵا گولەن |
لە دوای ڕووداوی ٣١ی ئازار لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی تورکیاوە گیرا و فەرمانی بەسەردا درا، بەڵام پاشان کە زانرا بێ تاوانە ئازاد کرا. لەسەر داوای مستەفا کەمال پاشا ھات بۆ ئەنقەرە و چاوی پێکەوت و ماوەیەک لەوێ مایەوە. پاشان چوو بۆ شاری وان. لە پاش ماوەیەک دوورخرایەوە بۆ بارلا، وە پاشانیش بەھۆی نووسینی چەند کتێبێکەوە دوورخرایەوە بۆ بوردور، ئیسپارتا، کاستامۆنو لە پاشانیش بۆ ئەمیرداغ. وە بەھۆی کتێبەکانییەوە فەرمانی بەسەردا درا و لەو سەردەمانەدا بە چەندەھا مانگ لە بەندیخانەکانی ئێسکی شەھر، دەنیزلی، ئافیۆن گیراو وە پاشانیش خۆیی و کتێبەکانیشی خاوێن و بێ تاوان دەرچوون.
لە ٢٣ی ئازاری ١٩٦٠ز. دا لە شاری ئورفا کۆچی دوایی کردووە. بەڵام لە ١٢ی تەممووزی ١٩٦٠ دا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە گۆڕەکەی ھەڵدرایەوە و بۆ شوێنێکی نادیار کە تا ئێستا نەزانراوە دوورخرایەوە.[7]
بە شوێن کەوتووەکانی دەوترێت (نوورەکان) یان (کۆمەڵەی نوور). کۆمەڵەی نوور ئەو کتێبانە دەخوێنن (سەرجەمی پەیامەکانی نوور) کە پێکھاتوون لە چەندەھا بیروباوەڕی دینی.