![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/60/Dergah_Cami.jpg/640px-Dergah_Cami.jpg&w=640&q=50)
ڕحا
شارێک لە تورکیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕحا، عەربی|الرها، تورکی|Şanlıurfa شارێکی دێرینە لە باکووری کوردستان و وەک شاری پێغەمبەران ناسراوە. ئاسەواری خرابرەشکیش لە نزیکیی ئەم شارەدایە. ڕحا دەکەوێتە دەشتێک بە دووری 80 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و 60 کیلۆمەتر لە سنووری سووریاوە دوورە. کەش و هەوای ڕحا زۆر گەرمە، هاوینەکانی وشک و زستانی سارد و تەڕ. ئەمڕۆ دانیشتوانی ئەو شارە لە عەرەب و تورک و زۆربەی کورد پێکهاتوون.