ناوەندی پارێزگای قەزوین، ئێران From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزوین (بە فارسی: قزوین) شارێکە لە پارێزگای قەزوینی ئێران. قەزوین لە سەردەمی سەفەوییەکاندا پایتەختی ئێران بووە. لە قەزویندا ژمارەیەک بچووک کورد دەژین.
قەزوین | |
---|---|
وڵات | ئێران |
پایتەختی | شانشینی سەفەوی، پارێزگای قەزوین، شارستانی قەزوین، Central District |
دابەشکاریی کارگێڕی | Central District |
ناوچەی کاتی | UTC+03:30 |
پۆتانی شوێن | |
دانیشتووان | ٤٠٢٬٧٤٨ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٣٤٧ مەتر |
خوشکەشارەکان | بیشکێک |
ڕووبەر | ٦٤٫١٣٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://www.shahrdariqazvin.com/ |
کۆدی تەلەفۆن | 28 |
دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٦ دا، ٤٠٢،٧٤٨ کەس بووە.[1]
زمانی زۆربەی خەڵکی شاری قەزوین فارسی و بە زاری قەزوینییە.[2][3] لە دوای فارسەکان نەتەوەی تاتەکان، ئازەرییەکان، کوردەکان و گیلەکییەکان لە شاری قەزوین دەژین کە لە ناوچەکانی تری ئێران و پارێزگای قەزوین بە شاری قەزوین کۆچیان کردووە.[4]
لە سەفەرنامەی ئێدوارد براون بە ناوی «یەک ساڵ لە ناو ئێرانییەکان» (۱۸۸۷–۱۸۸۸) زمانی زۆرینەی خەڵکی قەزوین فارسی نوسراوە.[5][6][7] ھەروەھا خەڵکی پێشووی قەزوین بە زمانی فارسی و زاری قەزوینی قسەیان دەکرد.[8]
نەتەوەکانی شاری قەزوین | ||||
---|---|---|---|---|
ڕێژە لەسەد | ||||
فارس | ٤٨٫٠٪ | |||
تات | ٢٥٫٠٪ | |||
ئازەربایجانی | ١٢٫٠٪ | |||
کورد | ١٠٫٠٪ | |||
گیلەک | ٥٪ |
زۆرینەی دانیشتووانی قەزوین موسڵمانن و لە مەزھەبی شیعە دوازدە ئیمامی پەیرەوی دەکەن.[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.