From Wikipedia, the free encyclopedia
قاسمیزم[1][2] (بە عەرەبی: التيار القاسمي) بیرۆکەیەکی ناسیۆنالیستی عێراقییە کە لەسەر بنەمای بیرکردنەوە و سیاسەتەکانی عەبدولکەریم قاسم دامەزراوە، کە لە ساڵی ١٩٥٨ تا ساڵی ١٩٦٣ حوکمڕانی عێراقی کرد.
قاسمیزم دژایەتی پان عەرەبیزم، پان ئێرانیزم، پان تورکیزم، توورانیزم، ناسیۆنالیزمی کوردی و ھەر ئایدۆلۆژیایەکی تر دەکات کە کاریگەری لەسەر یەکێتی گەلی عێراق ھەبێت و زەوی عێراق بە ئامانج بگرێت. سیاسەتی سەرەکی قاسمیزم ناسیۆنالیزمی عێراقییە، کە بریتییە لە یەکگرتوویی و یەکسانی ھەموو نەتەوەکانی عێراق، بە عەرەب، کورد، تورکمان، ئاشووری، ئەرمەنی و ئێزیدییەکان. عەبدولکەریم قاسم ململانێی زۆری ھەبوو لە دژی بەعسییەکان، پان عەرەبییەکان و جوداخوازە کوردەکان. لە بیرۆکەی قاسمیزمدا عێراق و عێراقییەکان لە پێش ھەموو شتێکەوە دانراون. ھەروەھا قاسمیزم ناسنامە کۆنەکانی عێراقی مێزۆپۆتامیا (سۆمەری، ئەکەدی، بابلی، ئاشووری کۆن) وەک ڕەچەڵەکی عێراق و گەلەکەی سەیر دەکات و ھەوڵدەدات بیانپارێزێت. قاسمیزم ئایدۆلۆژیایەکی دنیاگەرایە و عێراقی بوون دەخاتە پێش ھەر ئایینێکەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.