سامسۆنگ
کۆمپیوتەر / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیز (بە کۆری: 삼성전자؛ هانجا: 三星電子؛ RR: Samseong Jeonja; lit. Tristar Electronics، هەندێکجار کورتکراوەتەوە بۆ SEC و ستایلەکەی بە SΛMSUNG[1]) کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنی فرەنەتەوەیی کۆریای باشوورە و بارەگا سەرەکییەکەی لە ، یۆنگتیۆن-گیو-سوونە لە کۆریای باشوور[2] ئێستادا لوتکەی مۆبایلی سامسۆنگ [3]chaebol ە و ٧٠٪ی داهاتی گروپەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ پێکدەهێنێت. بەڵام لی جای یۆنگ نیازی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ دڵنیابوون لەوەی منداڵەکانی پۆستی بەرچاوی سامسۆنگ ئەلیکترۆنی[4] بە میرات ناگرن، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کارکردنی ناوەوەی چایبۆڵدا دەکات.
چایبۆل؛ چایبۆڵ ئەو کۆمەڵە بازرگانییە گەورەن کە لەلایەن خێزانێکەوە بەڕێوەدەبرێن و تاڕادەیەکی زۆر زاڵن بەسەر ئابووری کۆریای باشووردا. لە ساڵی ٢٠٢١دا داهاتی گەورەترین دە چایبۆڵ کە بریتین لە سامسۆنگ (삼성)، لۆتێ[5] (롯데)، و ئێڵ جی[6] (엘지)، نزیکەی ٦٠%ی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەیان پێکهێناوە.
ناوی پێشووتر | پیشەسازی کارەبایی سامسۆنگ (١٩٦٩-١٩٨٨) |
---|---|
چەشن | کۆمپانیایەکی گشتی |
ISIN | KR7005930003 |
پیشەسازی |
|
دامەزرا | ١٩٦٩/١/١٣ لەسوۆن,کۆریای باشوور |
بارەگا | شاری دیجیتاڵی سامسۆنگ، سامسۆنگنۆ ١٢٩، مایتان-دۆنگ، ناوچەی یۆنگتۆنگ، سوۆن. ، |
بەردەستە لە | وۆرڵد واید |
کەسایەتییە سەرەکییەکان |
|
بەرھەمەکان | بڕوانە لیستی بەرهەمەکان |
داھات | ٢٣٢.٥٦ ملیار دۆلاری ئەمەریکی |
خاوەنs |
|
ژمارەی کارمەندان | ٢٦٦،٦٦٣ بەفرانباری ٢٠٢١ |
بەشێکە لە | سامسۆنگ |
ناسەرەکی |
|
وێبگە | samsung.com |
Footnotes / references |
کۆمپانیای سامسۆنگ دوەمین گەورەترین کۆمپانیای جیهانە لەبەرهەمە ئەلیکتڕۆنیەکان لەدوای کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی[7] وە یەکەمین گەورەترین و باشترین کۆمپانیایە لە کۆریای باشوور بەرهەمەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ زۆرن لە بەناوبانگترینیان مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ [گالاکسی]ن کە لە بەربڵاوترین مۆبایلە زیرەکەکانە لە جیهان کە بەربەرەکانێ دەکا لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی ئایفۆن[8]ی کۆمپانیای ئەپڵ وەبێجگەلە مۆبایلە زیرەکەکان بەرهەمەکانی سامسۆنگ بریتین لە کەل و پەلە کارەباییەکانی ناو ماڵ کە بریتین لە تەلەڤزیۆنەکان،جل شۆر و قاپ شۆر،سپلێت و فێنک کەرەوەکان،بەفرگر و فڕنەکان و هتد….. کە لە ڕیزی باشترین کەل و پەلە کارەباییەکانی ناوماڵن لە جیهان وە سامسۆنگ بێبەش نیە لە دروستکردنی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکان کە ناودەبرێن بە گالاکسی بووک واتا [پەڕتوکی گالاکسی] وە دروستکردنی کیبۆرد و کۆمپیوتەر و دێسکتۆپەکان وە هەموو تابلێت و ئایپاد و مۆبایل و لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانی سامسۆنگ سیستەمی ئەندرۆید[9]یان هەیە.