ئامێرێکە کە دەکرێ پرۆگرام بکرێت بۆ ھەر مەبەستێک From Wikipedia, the free encyclopedia
كۆمپيوتەر[1] ئامێرێكى ئەليكتڕۆنى پڕۆگرام پێدراوە كاردەكات بە مەبەستى چارەسەركردن و شيكردنەوەى داتا و گەڕاندنەوەيان بە شێوەى زانيارى جۆراوجۆرى بەسوود و پێدانى زانيارى ھەمەجۆر و بەسوود. واتا كۆمپيوتەر زانيارى دروست ناكات،بەلكو هەڵدەستێ بە هەژماركردن و تۆماركردن و ڕێكخستن و هەندێ گۆڕانكارى لەو داتايەى كە پێى دراوە. وە كۆمپيوتەر پۆلێن دەكرێ بە پێی بوارى بەكارهێنانى،تايبەتمەنديەكانى،جۆرى پڕۆسێسەرەكەى.
بەگشتی کۆمپیوتەر دەکرێتە دوو بەش: ڕەقامێر (ھاردوێر) و نەرمامێر (سۆفتوێر)
ڕەقامێر بریتییە لەو پارچانەی کە کۆمپیوتەر پێک دێنن وەک مۆنیتەر، تەختەکلیل، ماوس، کەیس)[2]
ماوس' ئامرازی نیشانکردنە. بە شێوەیەکی فیزیکی، ماوس پێک دێت لە ئامرازێک کەوا دەگیرێت لەژێر یەکێک لە دەستەکانی بەکارھێنەر.[3]
گرنگترین بەشی ھەر کۆمپیوتەرێک ئەم بۆردەیە کە زۆربەی بەشەکانی دیکەی کۆمپیوتەر لەسەر ئەم بۆردە دادەمەزرێن لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ڕام، کارتی گرافیکی، کارتی ڕایەڵە، یەکەی چارەسەری ناوەندی(CPU)، کارتی دەنگ، کارتی تیڤی، کارتی سەتەلایت، مۆدێمی ناوەکی… ھەروەھا ھەندێکیش لە بەشەکانی کۆمپیوتەر بە کێبل بەو بۆردە پەیوەند دەدرێن لەوانە ھارد دیسک، فلاپی درایڤ، سی دی درایڤ، دی ڤی دی درایڤ، سەرچاوەی وزە، پانکە و دەرچەی ماوس و تەختەی کلیل و دەرچەی ڕام (Ram)
نەرمامێر بریتییە لەو بەرنامانەی کە یارمەتی بەکارھێنەر دەدەن کە کار بە کۆمپیوتەر بکەن و کارەکانیان ئاساتر بێت[4]
تا ئێستە لەنێوان شارەزایاندا لە مشت و مڕدایە. خاڵی سەرەکی دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی (PC) مایکرۆپرۆسێسۆرە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن ئەندازیارێکەوە کە لە Texas Instroments کاری دەکرد دۆزرایەوە، بەڵام لەبەرئەوەی نەیتوانی متمانەی لێپرسراوەکانی بەدەست بھێنێت لە سوودەکانی ھەروا مایەوە و دوای ٣ ساڵ بۆ جارێکی تر دۆزرایەوە. مایکرۆپرۆسیسۆر بۆ یەکەم جار لەلایەن Intel –ەوە کەوتە بواری بازرگانییەوە و شانازی دەکەن بەوەی کە دۆزەرەوەین.[5]
دەكرێت كۆمپيوتەر پۆلێن بكرێ بە پێى بوارەكەى يان تايبەتمەنديەكەى يانيش جۆرى پڕۆسێسەرەكەى يانيش نەوەى بەرهەمهێنانەكەى
پۆلێنكردنى کۆمپيوتەر بە پێی قەبارەو تواناكەى لە چارەسەركردنى داتا:-
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.