From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندرۆید سیستەمێکی کارپێکەری مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بنچینە کراوە و لەلایەن ھەریەک لە ئاندی ڕۆبن، ڕیچ ماینەر، نیک سێرس و کریس وایتەوە لەژێر ناوی کۆمپانیای ئەندرۆید (.Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، پلانیشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گۆگڵ کۆمپانیاکەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید بۆ یەکەمجار لەسەر مۆبایلی کۆمپانیای ئێچ تی سی HTC تایوانی بەناوی HTC Dream یەکەم وەشانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە نزیکەی سێ ملیار و نیو پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.
پەرەپێدەر(ان) | کۆمپانیای گۆگڵ |
---|---|
یەکەم وەشان | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ |
وەشانی جێگیر | ئەندرۆید ١٤ / ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ |
وەشانی پێشبینین | ئەندرۆید ١٥ / ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ |
نووسراوە بە | جاڤا، C++، C |
زمانەکان | زیاتر لە ١٠٠ زمان |
مۆڵەتنامە | GNU GPLv3+، Apache |
وێبگە | www |
مانای وشەی ئەندرۆید Android، بە زمانی ئینگلیزی واتە ڕۆبۆتێکی زیرەک کە لەسەر شێوەی مرۆڤ دروست کرابێت.
گۆگڵ پلەی کۆگایەکی گەورە و پڕ لە پرۆگرام و یاری تایبەت بە سیستەمەکەیە کە ھەتا شوباتی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٢٫٣ ملیۆن پرۆگرامی جیاوازی تێدا بەردەست خراوە کە ھەردوو جۆری خۆڕایی و بە پارە لە خۆ دەگرن، کۆمپانیای گۆگڵ ساڵی ٢٠٠٨ ماڵپەڕی Google Play و بەرنامەی Play Store بەردەست خست بۆ ئامێرەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ دابەزاندانی بەرنامە و یارییەکان.
ھەتا ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١[نوێکردنەوە] و پێش بڵاوکردنەوەی ئەندرۆید ١٢، وەشانی ئەندرۆیدی ١١ پڕ بەکارھێنەرترین و بەناوبانگترین وەشانی سیستەمی ئەندرۆید بوو لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان.
وەشان | ناوی کۆد | ئاستی API | بەرواری بڵاوکردنەوە |
---|---|---|---|
١٫٠ | ناوی نییە | ١ | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ |
١٫١ | Petit Four | ٢ | ٩ی شوباتی ٢٠٠٩ |
١٫٥ | Cupcake | ٣ | ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩ |
١٫٦ | Donut | ٤ | ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ |
٢٫٠–٢٫١ | Eclair | ٥ - ٦ - ٧ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ |
٢٫٢–٢٫٢. ٣ | Froyo | ٨ | ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ |
٢٫٣–٢٫٣. ٧ | Gingerbread | ٩–١٠ | ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ |
٣٫٠–٣٫٢. ٦ | Honeycomb | ١١ - ١٢ - ١٣ | ٢٢ی شوباتی ٢٠١١ |
٤٫٠–٤٫٠. ٤ | Ice Cream Sandwich | ١٤–١٥ | ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ |
٤٫١–٤٫٣. ١ | Jelly Bean | ١٦ - ١٧ - ١٨ | ٩ی تەممووزی ٢٠١٢ |
٤٫٤–٤٫٤. ٤ | KitKat | ١٩ | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ |
٥٫٠–٥٫١. ١ | Lollipop | ٢١–٢٢ | ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ |
٦٫٠–٦٫٠. ١ | Marshmallow | ٢٣ | ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ |
٧٫٠–٧٫١. ٢ | Nougat | ٢٤–٢٥ | ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ |
٨٫٠–٨٫١ | Oreo | ٢٦–٢٧ | ٢١ی ئابی ٢٠١٧ |
٩٫٠ | Pie | ٢٨ | ٦ی ئابی ٢٠١٨ |
١٠ | Quince Tart | ٢٩ | ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ |
١١ | Red Velvet Cake | ٣٠ | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ |
١٢ | Snow Cone | ٣١ | ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ |
١٢L | Snow Cone V2 | ٣٢ | ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ |
١٣ | Tiramisu | ٣٣ | ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ |
١٤ | Upside Down Cake | ٣٤ | ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ |
١٥ | Vanilla Ice Cream | ٣٥ | ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (تاقیکاری-Beta) |
داوانامەکان کە ئەوانەی دەبینرێن لە مارکێتی ئەندرۆید بڵاو دەکرێنەوە، بە چەند شێوەیەک دروست دەکرێن بەڵام سەرەکی تریان بریتییە لە بەکارھێنانی زمانی پرۆگرامکردنی Java بەکاردێنن بە یارمەتی Android SDK، یان بەھۆی بەکارھێنانی ئامرازی NDK، و لە کۆتایدا یان بە بەکارھێنانی App Inventor کە ئەمەش لەلایەن گووگڵەوە بۆ ئەو کەسانە بۆیە ئاسان کاری کە زمانەکانی پرۆگرام کردن نازانن بەڵکو بە ئاسانی دەتوانن داوانامە دروست بکەن و پێکی ببستنەوە لەگەڵ ھاندی ئەندرۆیدەکەیان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.