ساشا بارۆن کۆون
ئەکتەر، کۆمێدیان، سیناریۆنووس و بەرھەمھێنەری فیلمی ئینگلیز / From Wikipedia, the free encyclopedia
ساشا بارۆن کۆون (بە ئینگلیزی: Sacha Baron Cohen؛ لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١) ئەکتەر، کۆمێدیان، نووسەر و بەرھەمھێنەری ئینگلیزە.[2] ناسراوە بە دروستکردن و ڕۆڵگێڕانی کاراکتەرە خەیاڵییە تەنزاوییەکان، لەوانە ئالی جی، بۆرات ساگدیێڤ، برونۆ گێھارد، ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین. بارۆن کۆون چەندان لەبرە و شێوەی جیاواز وەردەگرێت بۆ کاراکتەرەکانی.[3]
ساشا بارۆن کۆون | |
---|---|
ناوی لەدایکبوون | ساشا ناوۆم بارۆن کۆون |
لەدایکبوون | (١٩٧١-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ) ھامەرسمیث، لەندەن، ئینگلتەرا |
مامناوەندی |
|
Alma mater | زانکۆی کامبریج (BA) |
ساڵانی چالاکی | ١٩٩٥–ئێستا |
چەشنەکان |
|
ھاوسەر | ئایلا فیشەر (ھاوسەرگیری ٢٠١٠)[1] |
مناڵەکان | ٣ |
خزم(ەکان) | ئاران بارۆن کۆون (برا) ئاش بارۆن-کۆون (ئامۆزا) سایمن بارۆن-کۆون (ئامۆزا) دان بارۆن کۆون (ئامۆزا) |
کار و ڕۆڵە بەرچاوەکان | ئالی جی بۆرات ساگدیێڤ برونۆ گێھارد ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین ئیران موراد جان گیراد |
بارۆن کۆون بۆ نواندنە کۆمێدییەکانی لە فیلمەکاندا ناسراوە، وەک بۆرات (٢٠٠٦) و بەشی دووەمی، برونۆ (٢٠٠٩)، دیکتاتۆرەکە (٢٠١٢)، و شەوانی تالادێگا: چیرۆکی ڕیکی بۆبی (٢٠٠٦). ھەروەھا بە دەنگی پاشا جولیەنی سیانزەھەم لە زنجیرە فیلمی ماداگاسکار (٢٠٠٥–٢٠١٢) ناسراوە. بارۆن کۆون ھەروەھا ڕۆڵیگێڕاوە لە فیلمە درامییەکانی وەک سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت (٢٠٠٧)ی تیم بێرتن، ھوگۆ (٢٠٠١)ی ماڕتن سکۆڕسێزی، لێس میزێرابلێس (٢٠١٢)ی تۆم ھووپەر و دادگای شیکاگۆ ٧ (٢٠٢٠)ی ئارۆن سۆرکین. ڕۆڵێکی بچووکی گێڕا وەک پێشکەشکارێکی بی بی سی نیوز لە Anchorman 2: The Legend Continues (٢٠١٣). لە ٢٠١٦دا، بارۆن کۆون لە فیلمی کۆمێدیی گریمزبیدا دەرکەوت و ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی خەیاڵیی ئالیس لە ئاوێنەکەدا. دوو ساڵ دواتر، زنجیرەی ئەمریکا کێیە؟ی دروستکرد بۆ تۆڕی شۆوتایم و ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا، کە یەکەم پڕۆژەی تەلەڤیزیۆنی بوو لە دوای بەرنامەکەی ئالی جی (٢٠٠٠–٢٠٠٤)، کە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی مۆسیقی یان کۆمیدی. ساڵی دواتر، بارۆن کۆون ڕۆڵی ئیلای کۆھێنی بەرجەستە کرد لە زنجیرەی سنوورداری سیخوڕەکە بۆ ئۆ سی ئێس و نێتفلیکس، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە چکۆڵە زنجیرە یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی.
بارۆن کۆون ناوی باشترین تازەھەڵکەوتووی لێنرا لە خەڵاتەکانی کۆمێدیای بەریتانی بۆ The 11 O'Clock Show، لەو کاتەوە، دوو خەڵاتی بافتای بۆ بەرنامەکەی ئالی جی وەرگرتووە، لەگەڵ چەندان پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی، پاڵاوتنێک بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگیراوە، و گۆڵدن گڵۆبێک بۆ باشترین ئەکتەر لە وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی بەھۆی بۆراتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی بۆرات، بارۆن کۆون وتی کە واز لە بۆرات و ئالی جی دێنێت چونکە لەناو خەڵکدا زۆر بەناوبانگن.[4] دوای بڵاوبوونەوەی برونۆ، وتی کە کاراکتەرەکە دەگەڕێنێتەوە.[5] لە خەڵاتەکانی کۆمێدیای بەریتانیی ٢٠١٢دا، خەڵاتی دەستکەوتەی دیاری پێ بەخشرا، کە لە شێوەی کاراکتەری ئالی جیدا خەڵاتەکەی وەرگرت.[6] لە ٢٠١٣دا، بارۆن کۆون خەڵاتی بریتانیای لەلایەن بافتا چارلی چاپلنەوە وەرگرت بۆ نایابی لە کۆمێدیادا.[7] لە ٢٠١٨دا، گۆڤاری تایمز ناوی بارۆن کۆونی لەناو ٣٠ باشترین کۆمێدیانە زیندووەکان ھێنا.[8] لە ٢٠٠٨ەوە ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاوە لە لقی ئەکتەراندا.[9]