بۆرات
فیلمێکی دۆکیۆکۆمێدیی ٢٠٠٦ی دەرھێندراوی لاری چارڵز / From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆرات: فێربوونە کولتوورییەکانی ئەمریکا بۆ سوودگەیاندن بە نەتەوەی مەزنی کازاخستان (بە ئینگلیزی: Borat: Cultural Learnings of America for Make Benefit Glorious Nation of Kazakhstan)، ناسراو بە بۆرات (بە ئینگلیزی: Borat) فیلمێکی دۆکیۆکۆمێدیی ٢٠٠٦ە. لە دەرھێنانی لاری چارڵز و ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی ساشا بارۆن کۆون. بارۆن کۆون ڕۆڵی سەرەکیی بۆرات ساگدیێڤ دەگێڕێت، کە ڕۆژنامەوانێکی کازاخستانییە و گەشت بەنێو ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات بۆ دروستکردنی دۆکیۆمێنتارییەک کە بەرکەوتنی ڕاستەقینەی لەگەڵ ئەمریکییەکان تێدایە. زۆربەی فیلمەکە دیمەنی نەنووسراوی بۆراتە کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەمریکییەکان دەکات کە وا دەزانن گەشتیارە و لە دابونەریتە ئەمریکییەکان نازانێت.[4] دووەمی ئەو چوار فیلمەیە کە لە دەوروبەری کاراکتەرەکانی بارۆن کۆون لە بەرنامەکەی ئالی جی (٢٠٠٠–٢٠٠٤) دروست کراوە: یەکەمیان، Ali G Indahouse، کە لە ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە، و کامیۆیەکی بۆراتی تێدا بوو؛ سێیەمیان، برونۆ، لە ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە. بەشی دووەمی بۆرات لە ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.
بۆرات | |
---|---|
دەرھێنەر | لاری چارڵز |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
چیرۆک |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ئاران بارۆن کۆون |
وێنەگری سینەمایی |
|
مۆنتاژ |
|
بڵاوکردنەوە | فۆکسی سەدەی ٢٠ەم |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٨٤ خولەک[1] |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی [kurdish-alpha 1] |
تێچوون | $١٨ ملیۆن[3] |
داھات | $٢٦٢٫٦ ملیۆن[3] |
بۆرات لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە ھەردوو شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەلایەن فۆکسی سەدەی ٢٠ەمەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە زۆر بەباشی سەرکەوتوو بوو، لەڕووی ڕەخنەیی و بەبازاڕکردنەوە؛ بە بوودجەیەکی ١٨ ملیۆن دۆلاری، توانی ٢٦٢ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە جیھان. بارۆن کۆون خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر لە وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی، لەکاتێکدا فیلمەکە پاڵێورابوو بۆ باشترین وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدیش. بۆرات ھەروەھا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگیراو.
فیلمەکە ھەرا و ناکۆکی نایەوە دوای دەرکردنی، دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، ھەندێک کەس قسەیان دژی دروستکەرانی کرد و تەنانەت داوای یاساییشیان تۆمارکرد. لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان قەدەغەکرا، و حکوومەتی کازاخستان ڕەخنەی لە فیلمەکە گرت. لە ئازاری ٢٠٠٧ لەسەر دی ڤی دی بڵاوبووەوە.
لە ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، بەفەرمی دانی پێدانرا کە بەشی دووەمی فیلمەکە بە نھێنی وێنەگیراوە و تەواوکراوە، دوای چەند ھەفتەیەک لەوەی کە بارۆن کۆون بینرا بوو لە شێوەی بۆراتدا کە لۆرییەکی بارھەڵگری لە لۆس ئانجلەسدا لێخوڕی بوو. بەشی دووەمی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لەلایەن ستودیۆکانی ئەمازۆنەوە بڵاوکرایەوە.