ماداگاسکار (زنجیرەفیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماداگاسکار زنجیرەفیلمێکی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەمھێنراوە. بێن ستیلەر، کریس ڕۆک، دەیڤد شویمەر و جادا پینکێت سمیس بەشدارن وەک ئەکتەری دەنگی لە فیلمەکاندا. یەکەم
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
فیلمی زنجیرەفیلمی ماداگاسکار فیلمی ماداگاسکار (فیلمی ٢٠٠٥)، دووەم فیلمی زنجیرەفیلمەکە ماداگاسکەر: ھەڵھاتن بەرەو ئەفریقایە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، سێیەم فیلمی زنجیرەفیلمەکە ماداگاسکار ٣: ویستراوترینی ئەورووپایە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە. فیلمێک لەلایەن میدیایێکی پەیوەندیدار بە ناوی پەنگوینەکانی ماداگاسکار لە ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە. فیلمی چوارەمی زنجیرەفیلمەکە، ماداگاسکار ٤، لە ٢٠١٤ ڕاگەیاندرا، بەڵام ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی دواخرا بەھۆی نۆژەنکردنەوەی ستودیۆکە.
چیڕۆکی فیلمەکە باس لە سەرکێشییەکانی چوار ئاژەڵ دەکات کە ژیانییان لە باخچەی ئاژەڵان بەسەربردووە لە ژێردەستی مرۆڤان و چاوەڕوانەکراوانە دەنێردرێنەوە بۆ ئەفریقا. دەبێت بۆ مانەوەیان تێبکۆشن و ھەوڵی گەڕانەوە بدەن بۆ نیویۆرک ستی بە یارمەتی گرووپێک لە پەنگوین و چەندین کەسایەتی جۆراوجۆر لە کاروانەکەیاندا.[1]