![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fe/King_Khalid_bin_Abdulaziz.jpg/640px-King_Khalid_bin_Abdulaziz.jpg&w=640&q=50)
خالید کوڕی عەبدولعەزیز ئالسعوود
چوارەمین پادشای عەرەبستانی سعوودی / From Wikipedia, the free encyclopedia
خالید کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان ئالسعوود ( ١٣ شوباتی ١٩١٣ - ١٣ حوزەیرانی ١٩٨٢ز)، شا خالید لەو ڕۆژانە لەدایکبووە کە باوکی سەرقاڵی وەرگرتنەوەی ئەحسا بوو لە تورکەکان، و دڵخۆش بوو بە لەدایکبوونی کوڕەکەی، و ناوی لێنا خالید [1] ، چوارەمین پاشای شانشینی سعوودیەیە، پێنجەمین کوڕی شا عەبدولعەزیزە [2] لە شازادە جەوھەرە کچی موسەعید کوڕی جەلاوی کوڕی تورکی ئالسعوود کە ھاوسەری یەکەمی شا عەبدولعەزیزە لە ئالیسعوود. [3] شا خالید بەیانی یەکشەممە، ٢١ی شەعبانی ١٤٠٢ی کۆچی، کە دەکاتە ١٣ی حوزەیرانی ١٩٨٢ ی زایینی، لە شاری تایف لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی ئەلعود لە ڕیاز بە خاک سپێردرا. [4] [5]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fe/King_Khalid_bin_Abdulaziz.jpg/640px-King_Khalid_bin_Abdulaziz.jpg)