حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران
From Wikipedia, the free encyclopedia
حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: نظام جمهوری اسلامی ایران) ھەروەھا ناسراو بە نیزام (بە فارسی: نظام)[1] دەسەڵاتداری دەوڵەت و سیستەمی سیاسیی ئێستای ئێرانە. ئەو حکوومەتە لە ساڵی ١٩٧٩، لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران بە ڕێبەرایەتیی ڕووحوڵڵا خومەینی دامەزرا و جێگەی حکوومەتی پەھلەوی گرتەوە.[2]
زانیاریی خێرا دامەزران, بەڵگەی بنیادنان ...
دامەزران | ١ی نیسانی ١٩٧٩ (٤٥ لەمەوبەر) |
---|---|
بەڵگەی بنیادنان | یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران |
چوارچێوەی دەسەڵات | ئێران |
دەزگای یاسادانان | |
پەرلەمان | ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی |
شوێنی پەرلەمان | باڵەخانەی ئەنجومەنی ڕاویژی ئیسلامی |
دەزگای جێبەجێکردن | |
سەرۆک | سەرۆک وەزیران (١٩٧٩–١٩٨٩) سەرۆک کۆمار (لە ١٩٨٩ەوە) |
دیاریکراو | ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار |
ناوەندی بەڕێوەبردن | دامەزراوەی سەرۆکایەتیی کۆمار |
ڕێکخراوەی سەرەکی | دەزگای جێبەجێکردنی ئێران |
ڕێکخراوەی بەڕێوەبردن | کابینەی دەوڵەتی ئێران |
دەزگای دادگەری | |
باڵاترین دامەزراوەی دادگەرییانە | دەزگای دادگەریی ئێران |
ناوەند | کۆشکی دادگای تاران |
دایخە
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت.[3][4][5][6][7] ئێران لەگەڵ پاکستان و مۆریتانیا سێ وڵاتن لە جیھان کە حکوومەتەکەیان نازناوی کۆماری ئیسلامی بەکاردەھێنێت.[8][9]