تەموورە
ئامێرێکی مۆسیقای پێژەندار / From Wikipedia, the free encyclopedia
تەموورە (ھەروەھا تەنبوور، تەموور، تەمبوور، تەمیرە یان تەمۊرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە.[1] ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەموورە سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0b/Tambur.jpg/320px-Tambur.jpg)