تیکاب
شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
تیکاب (بە کوردی:تیکاو)لە شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستانی تیکاب. ئەم شارە لە ٥٨ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵایە، ٤٨ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی سەقزە و ۳۵ کیلۆمەتری باکووری بیجاڕ، و ٣٤ کیلۆمەتری باکووری دیواندەرە ھەڵکەوتووە.
زانیاریی خێرا تیکاب تکاب - تیکاو, وڵات ...
تیکاب
تکاب - تیکاو | |
---|---|
Takab | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | تیکاب |
ناوچە | ناوەندی |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
• قایمقام | خەیڕوڵا ڕەحیمی |
ڕووبەر | |
• شاری | ٧٫٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٨٠٠ مەتر (٥٬٩٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• شار | ٨١٣٦٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام (سوننە، شیعە)، یارسان |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
دایخە
ئەم شارە لە نێوان ٣٦ پلە و ٢٤ خولەکی پانایی باکووری و ٤٧ پلە و ٢٤ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتییە و بەرزایی لە ئاستی دەریا ١٨٠٠ مەترە. ژمارەی دانیشتووانی بەپێی ئاماری ساڵی١٣٩٠ی ھەتاوی(٢٠١١ی زایینی)، ٥٨٣٣٩ کەس و بریتییە لە ١٣٠١٤ بنەماڵە. دانیشووانیشی کورد و ئازەری پێکھاتووە.[1][2]