دیواندەرە
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیواندەرە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ شاری بیجاڕ لە باکوورەوە بۆ شاری سەقز، لە باشوورەوە بۆ شاری سنە ڕێگایەکی هەیە
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ناو
ناوی دیواندەرە لە دوو وشەی دیوان + دەرە یا دەڕە پێک ھاتووە. دیوان یانێ جێگەی و پێگەی یاسا و دادوەری، وشەی دەرە یانێ شیو و دۆڵ.
جێگە مێژوویییەکان
- ئەشکەوتی کەرەفتوو کە لە ٧٥ کیلۆمەتری دیواندەرە و لە نێوان ئەم شارە و شاری سەقز ھەڵکەوتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش. ئەم ئەشکەوتە لە چوار نھۆم پێک ھاتووە و ھەر کام لە نھۆمەکان ھەژمارێک ژوور و ڕێڕەوی ھەیە.
- حەمامی کۆنی پەنجەی خواروو.
- قەڵاکۆنی دێی ئاغەجەری کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش.
- عەمارەتی سەلار سەعید لە دێی وەزیر کە مێژووەکەی بۆ ٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەکان
ماڵپەڕی فەرمانداریی شارستانی دیواندەرە (بە فارسی) ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.